چۆن دەزانیت جگەرت کێشەی هەیە و سستە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-12-00:16:00 - کۆدی بابەت: 2182
چۆن دەزانیت جگەرت کێشەی هەیە و سستە؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن دەزانی جگەرت کێشەی هەیە و سستە؟

ئەگەر جگەری مرۆڤ کێشەی هەبێ و سست و ناچالاک بێ، ئەوا مرۆڤ تووشی سەرئێشە و ئازاری پشتی چاو، ماندوبوونی بەردەوام، ئارەقکردنەوەی زۆر، هەستەوەری ماوە درێژ، دەرکەوتنی زیپکە و نەخۆشییەکانی پێست، ئازاری سک و قەبزی و سکچوون و تێکچوونی هاوسەنگی هۆرمۆنەکان، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی بەردەوام، بۆنی ناخۆشی دەم، زیادبوونی کێشی لەش بە خێرایی، ئەمانە هەمووی نیشانەکانی بوونی کێشەو کەڵەکە بوونی ژەهرن لەنێو جگەری مرۆڤدا.

چۆن ڕێگری لە ژەهراویبوونی جگەر دەکەیت؟

بۆ زاڵبوون و دوورکەوتنەوە لە ژەهراویبوونی جگەر پێویستە ئەم ڕێنمایانەی خوارەوە بە وردی جێبەجێ بکەن:

یەکەم: بەکارهێنانی ڕێجیمی هاوسەنگ، بۆ هێنانە خوارەوەی کێشی جەستەتان پێویستە پرۆتینی ڕووەک و بەرهەمەکانی گیانەوەران و جۆرەکانی دانەوێڵە بخۆن.

دووەم: گۆڕینی ڕۆنی چێشت لێنان، زیاتر ئەو ڕۆنانە بەکاربهێنە کە لە پێکهاتەی خۆراکی دروست دەکرێن وەکو گەنمەشامی، سۆیبین، ڕۆنی سەوزەوات، زەیتی زەیتوون و ڕۆنی گوڵەبەڕۆژە.

سێیەم: خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو دەبێتە هۆی چالاک کردنەوەی خانەکانی لەش و پاککردنەوەی خانەکانی لەش و پاککرنەوەی لە ماددە ژەهراوییەکان و سوتاندنی چەوری لەش.

چوارەم: بەکارهێنانی ڕیشاڵی خۆراکی، پێویستە هەموو کەسێک ۳٥ گرام ڕیشاڵ بەکاربهێنێت بە شێوەیەکی ڕۆژانە کە لە سەرچاوەی خۆراکییەوە بێت وەکوو... کنگر کە بڕێکی زۆر ڕیشاڵ لەخۆ دەگرێت، تۆوی کەتان، ئاڤۆکادۆ، برۆکلی.

پێنجەم: بەکارنەهێنانی شەکر، بۆ ئەوەی لە بەکارهێنانی شەکر دوور بکەویتەوە پێویستە لەبری شەکری قامیش و شەربەتی قامیش و شەربەتی چەوەنەر بەکاربهێنیت.


سەرچاوەکان



875 بینین