خامۆشی لە ژووری نوستنی ژن و مێرددا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-12-10:27:00 - کۆدی بابەت: 2194
خامۆشی لە ژووری نوستنی ژن و مێرددا

ناوه‌ڕۆك

خامۆشی لە ژووری خەوتندا

هەڵەی بەشێک لە ژنان ئەوەیە کە لە ژووری نوستندا هەست و ویستە جنسییەکانی خۆیان لە هاوسەرەکانیان دەشارنەوە، هەر تێبینی و پێشنیار و داواکاریێکیان هەبێت، نایخەنە ڕوو.

نا بۆ شاردنەوەی هەستی خۆشەویستی!

ئەو خۆشەویستییەی کە ناتوانی لە نێو جەنجاڵی و سەرقاڵی ڕۆژدا، لە بەرانبەر خەڵک و منداڵەکانت بۆ پیاوەکەت دەری ببڕیت، ژووری خەوتن باشترین و چاکترین جێگەیە کە ئەو هەستە کەمیش بێت، یان لاوازیش بێت هەر دەری ببڕە، دەرنەبڕینی ساردبوونەوە دروست دەکات.
دەرخستن و کەشفکردنی هەستی خۆشەویستی خۆت بۆ مێردەکەت، سوودێکی گەلێک زۆری دەبێت، پێوەندیی نێوانتان وەک پۆڵا پتەو دەکات، کەشتی جنسی بۆ هەردوولا هەموار و لەبار دەکات.

نا بۆ شاردنەوەی تێبینی و سەرنجەکان!

گەلێک جار ژن بەدەست و ڕەفتارێکی مێردەکەی دەتلێتەوە، کەچی ڕۆژێک لە ڕۆژان دەرینابڕێت و باسی ناکات. ئەم ڕەفتارە لەگەڵ جوتبووندا دووبارە و سەت بارە دەبێتەوە، بێ ئەوەی باسی بکات، یانی نیگەرانیی خۆی دەرخات، تووشی دڵتەنگی دێت. ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە، باش وایە بە ڕآشکاوی تێبینییەکەی بۆ هاوسەرەکەی باس بکات و بەیەکەوە چارەسەری بکەن. بە نموونە: ژن هەیە لە دەست کێشی زۆری مێردەکەی هەراسان بووە، کەچی ڕۆژێک پێی ناڵێ بەم شێوەیە قوڕساییت هەموو دەکەوێتە سەر من و تەنگەتاو دەبم، باش وایە بە جۆرێکی دیکە لەگەڵم جووت بیت!

نا بۆ شاردنەوەی پێشنیاز

لەوانەیە ژن حەز بکات بە جۆرێک لە باوەش بگیرێت، یان بە شێوەیەکی جیاواز ماچ بکرێت، بە نموونە لە پشتەوە ماچی کوڵمەی بکەیت، یان بە جۆرە جوتبوونێک چێژی زیاتر وەردەگرێت... بەڵام شەرم دەکات وا بڵێت، یان پەروای ئەوەی هەیە مێردەکەی بەرەنگاری بێتەوە و بێ شەرم لە قەڵەم بدات.
خوشکی ئازیز و خاتوون، ئامۆژگاری ئێمە بۆ تۆ ئەوەیە: لەوەی حەزی پێ دەکەیت و پێت خۆشە دوودڵ مەبە، پێشنیازەکە بخە بەردەم پیاوەکەت، نەی نەتبیستووە،  یان نەتخوێندووەتەوە، خودای گەورە لە قورئان دەفەرموێ: '' ژن و مێرد پۆشاکی یەکترن''، کەواتە دەبێ هەردووکتان پۆشاکێک بن بە دڵی یەکتر بن، نەک لە ڕێگەی شاردنەوەی پێشنیازەکانت بۆ جوتبوون و سێکس کردن لەگەڵ هاوسەرەکەت چێژ و خۆشیت لە کیس بچێت.


سەرچاوەکان



1095 بینین