خۆشەویستی بە بێدەنگی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-12-10:32:00 - کۆدی بابەت: 2195
خۆشەویستی بە بێدەنگی

ناوه‌ڕۆك

خۆشەویستی بە بێدەنگی!

چۆن بە بێ قسەکردن بە هاوسەرەکەت دەڵێی: خۆشم دەوێیت؟
خۆشەویستی لە نێوان ژن و مێرددا تەنیا بە دەربڕینی چەند وشەیەک نابێت، بەڵکو چەندان هۆکار و ڕەفتاری دیکەی کردەنی و بەردەست هەن، کە زۆر بە ئاسانی ناخی پڕ لە خۆشەویستیت بۆ خۆشەویستەکەت واڵا دەکەن. گوزارشتکردنی خۆشەویستی بەبێ قسەکردن، کارێکی زێدە ئاسانە، گەلێک جار واقیعی و کاریگەرتریشە... ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو حاڵەتانەی کە بەبێ گفتوگۆ خۆشەویستی خۆت بۆ یارەکەت دەربڕی:

  • دەنکۆڵەی بچووکی میوە:  (ترێ، گێلاس) بێنە و پێیان بنووسە: (خۆشم دەوێی).
  • بەفر لە شێوەی دڵ دابتاشە و بیخە نێو ئەو گڵاسەی کە خۆشەویستەکەت ئاوی تێدا دەخواتەوە.
  • گوڵێک بخە نێو ئەو کتێبەی کە خۆشەویستەکەت بە نیازە بیخوێنێتەوە.
  • وێنەکەی لە شوێنێکی دیاریکراو هەڵواسە.
  • لە کاتی یاریکردن لە دەرەوە، نامەیەکی ناسک و سۆزپژێن بە مۆبایلی بۆ هاوسەرەکەت بنێرە.
  • کاتێک گەرماو هەڵمی کرد، بە پەنجەی دۆشاومژەت وێنەی دڵێک لەسەر ئاوێنە دروست بکە، بۆ ئەوەی خۆشەویستەکەت کە هات بیبینێت.


سەرچاوەکان



1169 بینین