ڕۆمانسییەت لە ژووری نووستندا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-12-10:49:00 - کۆدی بابەت: 2197
ڕۆمانسییەت لە ژووری نووستندا

ناوه‌ڕۆك

ڕۆمانسیەت لە ژووری خەوتندا

خاتونی بەڕێز، دەکرێ لە ژووری نوستندا، لە کاتی کردەی سێکسیدا، کارەبا بکوژێنیتەوە و چەند مۆمێک دابگیرسێنیت، تیشکدانەوەی ئەو مۆمانە بەشێکی ڕۆمانسی و شاعیرانە دروست دەکات و جەستەتان جوانتر و ناسکتر دەردەکەوێت.

  • چەند گوڵێک لە شوێنی خەوتن دابنێ، تاکوو زەمینەی ڕۆمانسیەت بسازێنێ و ئەزموونی سێکسیتان بەهێزتر بکات.
  • بە یەکەوە گەرماو بکەن و لە ژێر ئاو پرژێن (ڕەشاش-دووش) ببنە یەک جەستە.
  • کاتێکی تەواو بۆ دەستەگەمەی سێکسی تەرخان بکەن، چونکە دەستەگەمە کلیلی دەرگای چوونە ژوورەوەیە بۆ کردەی سێکسی.
  • ماچی گەرم و نەرم و ئاڵوگۆر بکەن... ماچ کەشەکە هێندەی تر گەرموگوڕ دەکات.
  • جگە لەو کردەی کە دەیکەن، باسی هیچ شتێکی دیکە مەکەن.

ئەمانە چەند نموونەیەک بوون، دەلوێ بە سەدان کاری دیکە بکەن، تاکو جیهانی هەستەوەری و سۆزتان هەمیشە بەرە و گەشەکردن و نماکردن باڵا بکات، دەبێ ئەوەی چاک بزانی کە هەستی ڕۆمانسی کاریگەری بەسەر هەموو ژیانتەوە دەبێت.


سەرچاوەکان



11785 بینین