ئەم هەشت خواردنە وا دەکەن هیچ کات تووشی خەوزڕان نەبیت

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-12-20:16:00 - کۆدی بابەت: 2205
ئەم هەشت خواردنە وا دەکەن هیچ کات تووشی خەوزڕان نەبیت

ناوه‌ڕۆك

ئەم هەشت خواردنە وا دەکەن هیچ کات تووشی خەوزڕان نەبیت

خەوزڕان کاتێک ڕوودەدات کە هۆرمۆنی میلاتۆنین دەرنادرێت یان زاڵ دەبێت بەسەر دەردانی ئەو هۆرمۆنە کە لە لایەن مێشکەوە دەردەدرێت، تێکچوونی شێوازی خەوتن و ڕووناکی کاردەکەنە سەر دەردانی هۆرمۆنی میلاتۆنین، لە کاتی ڕوودانی خەوزڕاندا چیتر پێویست بە خواردنی ئەو دەرمانانە ناکات کە دەبنە هۆی چالاککردنەوەی ئەم هۆرمۆنە، بەڵکو چەند خۆراکێک هەن کە دەبنە هۆی نەمانی خەو زڕاندن کە هیچ زیانێک بە تەندروستی ناگەیەنن، ئەم خواردنانە دەبنە جێگرەوەی ئەو دەرمانانەی کە لە کاتی خەوزڕاندا بەکار دەهێنرێت.

گێلاس

یەکێکە لەو میوانەی کە بڕێکی زۆر لە میلاتۆنینی تێدایە کە یارمەتی چالاکبوونەوەی ئەو هۆرمۆنە لە مێشک دەدات و دەبێتە هۆی ڕێکخستنەوەی شێوازی نوستن، بە خواردنی گێلاس دوو سەعات پێش نووستن، یان خواردنەوەی شەربەتی گێلاس یان کێکی تارت کە بە هەمان شێوە پڕن لە هۆرمۆنی میلاتۆنین.

گوێز

بۆ چارەسەری نەخۆشی بەکار دەهێنرێت، وەکو نەخۆشییەکانی دڵ و چەوری خوێن وە هەروەها گوێز بڕێکی دیاریکراو میلاتۆنینی تێدایە کە بەرپرسە لە ڕێکخستنی شێوازی نووستن، سەرەڕای ئەوەش هانی چالاککرندەوەی تریپتۆڤان دەدات کە دەگۆڕێت بۆ هۆڕمۆنی میلاتۆنین و پێویستە سەعاتێک بەر لە خەوتن کەمێک گوێز بخۆن، تا خەوێکی تەواو تەندروست و ئارامتان هەبێت.

مۆز

یەکێکە لە میوە پڕ ڤیتامینەکان بۆ لەش و بڕێکی زۆر فۆسفۆڕ و پۆتاسیۆمی تێدایە کە دەبنە هۆی دابەزاندن کێش و خاوبوونەوەی ماسولکەکانی لەش و نووستن ڕێک دەخات، بەهۆی ئەو بڕە زۆرەی تریپتۆفان کە لە پێکهاتەی مۆزدا هەیە و دوای خواردنی دەگۆڕێت بۆ میلاتۆنین، بۆ ئەوەی هۆڕمۆنی میلاتۆنین چالاک بێ، وا باشە سەعاتێک بەر لە خەوتن مۆزێک بخۆن.

شیر

هەمیشە کوپێک شیری گەرم بە دەرمانی خەو ناسراو بووە، ئەو کالسیۆمەی کە لە پێکهاتەی شیردا بوونی هەیە نەک تەنیا یارمەتی خاوبوونەوەی ماسولکەکان دەدات، بەڵکو بەرهەمهێنانی میلاتۆنین ڕێک دەخات، هەروەها شیر ترشی ئەمینی تێدایە کە ماددەیەکی سەرەتاییە بۆ نەهێشتنی خەوزڕان.

بادەم

سەرچاوەیەکی نایابی مەگنسیۆمە و یارمەتی خاوبوونەوەی ماسولکەنا دەدات و بریکی زۆر پڕۆتینی تێدایە، وا دەکات خەوێکی ئارام بکەیت، سەرەڕای ئەوەش خواردنی بڕێکی کەم لە بادەم ئاستی کۆلیسترۆلی خراپ نزم دەکاتەوە، چآلاکی مێشک بەهێز دەکات و دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئێسک.

کاهوو

کاهوو کە پڕە لە ماددە کانزایەکان، بە تایبەتی کاهووی لاکنۆکاریۆم کە ڕێژەیەکی زۆر میلاتۆنینی تێدایە، یارمەتی نووستن دەدا و ماسوولکەکان خاو دەکاتەوە، دەتوانێت سوود لە کوڵاندنی کاهوو وەربگریت، پاشان ئاوەکەی لەگەل کەمێک هەنگوین بخۆیتەوە، بە درێژایی شەو خەوێکی ئارام و تەندروستت دەبێت.

هەنگوین

هەنگوین بە چارەسەرێکی جادووی بۆ نەخۆشییەکانی گەدە بەکار دەهێنرێت، بەڵام هەنگوینی پڕ شەکر دەبێتە هۆی بەرز کردنەوەی ئەنسۆلین لە خوێندا، هەروەها هەنگوین دەبێتە هۆی ڕێکخستنی شێوازی نوستن بەهۆی ئەو تریپتۆفانەی کە لە پێکهاتەکەیدا بوونی هەیە بە ئاسانی دەگات بە خانەکانی مێشک و میلاتۆنین چالاک دەکات. لە لایەن پزیشکانەوە وا پێشنیاز کراوە بە خواردنی یەک کەوچک پێش نووستن لەسەر گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی نووستنێکی دریژ، یان خواردنی هەنگوین لەگەڵ کەمێک چا هەمان کاریگەری هەیە.

برنج

برنج بڕێکی زۆر گلوکۆزی تێدایە کە مێشک هان دەدات لە دەردانی میلاتۆنین، وە هەروەها ئاستی تریپتۆفان بەهێز دەکات، دەبێتە هۆی نووستنێکی ئارام، وە بە تێکەڵکردنی برنجی سادە لەگەڵ شیر و هەنگوین دەبێتە هۆی لەناوبردنی خەوزڕان.


سەرچاوەکان



998 بینین