هۆکارەکانی شەیتانی بوون

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-13-00:28:00 - کۆدی بابەت: 2219
هۆکارەکانی شەیتانی بوون

ناوه‌ڕۆك

هۆکارەکانی شەیتانیبوون

پاکیزەیی یان پاکداوێنی، خۆ دوورگرتن لە خووی نهێنی، هۆکاری هەرە سەرەکیی شەیتانیبوونن. مێژوو بۆمان باس دەکات لە کە عیل و خێڵە سەرەتاییەکان، بەهۆی تێکەڵبوونی کچ و کوڕ و ئەنجامدانی کردەی سێکسی بە بێ هیچ ڕێگرییەک، شتێک نەبووە بە ناوی شەیتانیبوون، بەڵام بە پەیدابوونی شار و شارستانییەت و قورسبوونی باری دارایی خەڵک، بە یەک گەیشتنی کچ و کوڕ بە شێوەی شەرعی چەندان لەمپەری لە ڕێگەدا دروست بوو، چەندان گرفت بۆ هاوسەرگیری دروست بوو.
ژنهێنان هێندە سەخت بوو، لە واقیعەوە بوو بە خەیاڵ، ئەو کەسانەی بڕیاریاندا بە پاکی بمێننەوە تاکو هەلی ژنهێنانیان بۆ ڕێک دەکەوێت، شەیتانیبوون (احتلام) شەوانە بووە میوانیان، بەمەش فشاری جنسی لەسەر بیر و خەیاڵیان سووک بوو، بە بەتاڵبوونەوەی شەهوەت جۆرێک لە ئاسوودەیی ڕووی تێ کردن، هەرچەند ئاسوودەبوونەکە کاتییە و بەرگەی هێرشی بەهێزی جنسی ناگرێت، وەلێ هەموو جارێک بەهۆی شەیتانی بوونەوە، چێژی باڵای جنسییان بیر دەکەوتەوە. ئەوانەیشی کە خۆیان پێ ڕآنەگیرا و لەولا و ئەملا، جنسی خۆیان تێر کرد، شەیتانی بوون مەگەر چۆن، دەنا بە یەکجاری ماڵئاوایی لێ کردن.
وەک باسمان کرد، پاکیزەیی هۆکاری سروشتی و سەرەکیی شەیتانیبوون، بەڵام هێندێک هۆگەلی دیکە هەن، کە شەیتانیبوون لە ڕێڕەوە سروشتیییەکەی خۆیان لادەدەن، وەک: تێکچووئەندامی زاوزێ و هەوکردنی میزەڕۆ، ئالوودەبوون بە بیرە خواردنەوە، پڕبوونی میزەڵدان، بەخۆدادانی لێف و بەتانی ئەستوور، خستنە دەرەوەی هەردوو قاچ و سەرمابوونیان. گەمە و گەپ لەگەڵ ژنان، خوێندنەوەی چیرۆکی سێکسی، بینینی فیلمی رووت، تەرکیز خستنە سەر کچێکی دیاری کراو، هەموو ئەو هۆکارانە هاوکاریی شەیتانیبوون دەدەن.


سەرچاوەکان



3685 بینین