چەند ئامۆژگارییەک بۆ زاوا و بووک لە شەوی یەکەم

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-13-02:07:00 - کۆدی بابەت: 2225
چەند ئامۆژگارییەک بۆ زاوا و بووک لە شەوی یەکەم

ناوه‌ڕۆك

چەند ئامۆژگارییەک بۆ تازە بووک و زاوا دەربارەی شەوی یەکەم

لە دوای گەیشتن بە ئۆرزگام (لووتکەی چێژ)، سوپاسی بکە و ئاسوودەیی خۆتی بۆ دەربڕە. دەکرێ پێی بڵێی: خۆشترین خۆشیی ژیانم بۆ یەکەمجار لە تۆ وەرگرت... نەکەی خۆت مۆڕ و مۆچ بکەیت، بووک وا هەست بکات بەهۆی ئەوەوە نیگەران و دڵتەنگیت.

  • هەتا پێت دەکرێت پاک و خاوێن بە، دەم و ددانت بۆنخۆش و شیرین بکە، قژت بەشێوەیەکی سەرنج ڕاکێش دابێنیت.
  • مووری بەر و بنهەنڵگت لابەرە، بۆنی تایبەتیان لێ بدە.
  • ئەگەر لەو شەوەدا بەهۆی فشاری دەروونی یان جەستەیی سەرکەوتوو نەبووی، پێویستە زوو سەردانی پزیشکی تایبەتمەند بکەیت.

چەند ئامۆژگارییەکی تایبەت بە بووکان

  • هەر چەند هاوسەرەکەت کەسێکی بەهێز و بازوو بێت، فەرمانڕەوایی چەندان سوپای سەربازی بە دەستەوە بێت، لەو شەوەدا پەروای لەوە هەیە نەتوانێ بە زاوا بێت، بۆیە باش وایە هاوکاری بکەیت و لە کردەکان ساردی نەکەیتەوە.
  • پێویستە هەمیشە خۆت وا خاوێن و جوان ڕآبگریت و بۆنی هێمنکەرەوە لە خۆت بدەیت، هەردەم جلی سەرنجڕاکێش بۆ هاوسەرەکەت بپۆشیت.
  • پێویستە بزانی کە لادانی پەردەی کچێنی بۆ ماوەیەکی کەم. نەرمە ئازارێكی دەبێت و چەند دڵۆپە خوێنێکی کەمی لێ دێت، بەڵام ئەگەر پەردەکە لاستیکی بوو، لە ئەنجامی کردە سێکسییەکە نادڕێت و چووک بە سێنایی بە دەرچەکەدا دەچێتە ژوورەوە، بێ ئەوەی بیدڕێنێت. لەو کاتەدا هیچ خەمبار مەبە، سەردانی پزیشکی تایبەتمەند بکە، بە ئاسانی چارەسەر دەکرێت.
  • ئەگەر ئازارێکی زۆرت لە دەرچەی زێ هەبوو، مەترسە، لەوانەیە ئەمە بەهۆی دڵەڕاوکێوە پەیدا بووبێت. داوا لە هاوسەرەکەت بکە بە هێمنی کردەکە بکات، ئەگەر ئازارەکە هەر بەردەوام بوو، سەردانی پزیشک بکە.


سەرچاوەکان



6466 بینین