ئالوودەبوون بە سێکس

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-13-02:40:00 - کۆدی بابەت: 2227
ئالوودەبوون بە سێکس

ناوه‌ڕۆك

ئالوودەبوون بە سێکس

ئالوودەبوون بە جنس چییە؟
چۆن ئەو کەسانەی ئالوودەی مەشروبات بوون ناتوانن بە ئاسانی دەستەرداری بن، بە هەمان شێوە ئەو کەسانەی بە سێکسکردن ئالوودەبوون ناتوانن بە سێنایی وازی لێ بێنن.
سێکس لای ئەو تەرزە کەسانە شێوەیەک لە پەرستن و کۆیەلەبوونی وەرگرتووە. زۆرینەی هەرە زۆری ئەو کەسانە، لە ڕووی خوێزانی و کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی داڕماون، خەسارەتێکی گەورە بە جیهانی فکر و خەیاڵیان گەیشتووە!
ئەوانەی کە ئالوودەی جنس دەبن، تەنیا چینێک نین، بەلکوو کەسانی سیاسی، زانستی، کرێکار، سکرتێت، بەڕێوبەریان تێدایە... دەکرێ بڵێین بە زۆری ئەو کەسانەن کە پێشینەیەکیان لەگەڵ مەیخۆری و قوماردا هەیە.

جۆرەکانی ئالوودەبوون بە سێکس

  • زیندەخەونی جنسی: خەیاڵ و بیرکردنەوە لە جنس، سەرتاپای ژیانی داگیرکردوون، ژن لای ئەوان تۆپەڵەیەک لە جنس و ئارەزووی شەهواتییە...
  • ئالوودەبوون بە کەسانی نادیار، بە نموونە: کەسێک کە هیچ ئاگای لەو نییە کەچی ئەو هەموو دەم بیری لێ دەکاتەوە، چەندان شەو خەوی پێ دەبینێ و پێی دەگات.
  • زێدەڕەویی لە سێکسکردن بەرانبەر کەسەی بەرانبەر...
  • بازرگانیکردن بە سێکس، ئەوانەش ئەو ژن بۆ ئەو ژن هەرەستی جنسییان بەتاڵ دەکەنەوە، لە کۆتایی هیچ بە هیچ پڕ نابنەوە.
  • ئالوودەبوون بە سێکسی چاو: خووگرتن بە تەماشاکردنی دیمەنە سێکسییەکان لە دزری دەرگاوە، یان خوێندنەوەی کتێبی جنس یان فیلمە جنسییەکان، یان لە ڕێگەی ئینتەرنێت و تەلەفزیۆنەوە...
  • ئالوودەبوون بە جنس لە ڕێگەی خۆ ڕووتکردنەوە: واتا کەسەکە حەز دەکات لە پەنجەرە و ئۆتۆمبێل و شوێنە گشتییەکان چووکی خۆی نیشانی ڕەگەزی بەرانبەر بدات.
  • ئالوودەبوونی منداڵانە: دەست لێدان و خۆ لێکخشاندنی ڕەگەزی بەرانبەر، بێ ڕەزامەندی و دڵخۆشییان.

ڕاپۆرتێکی پزیشکیش لەم بارە ئەوەی دەریخستووە، کە لە ٦٪ دانیستوانی زەوی ئالوودەی جیهانی کردەی جنسی بوون، زۆربەشیان لەو کەسانەن کە بێکارن...

بۆچی کەسی ئالوودەبوو بە سێکس واز ناهێنێت!؟

چونکە کەسی ئالوودە هەست بە گوناه دەکات و ناتوانێت بەسەر خۆیدا زاڵ بێت، ئەو کاتەی دەیەوێت واز بهێنێت، شەهوەری خۆشییە کاتییەکەی دنەی دەداتەوە و دووبارە دەیباتەوە سەر خاڵی یەکەم، هەمیشە بە دەوری شەهوەتدا دەسووڕێتەوە، سەرچاوەی خۆسیی و چێژەکانی خۆی تەنیا لەو حاڵەتەدا چڕ کردووەتەوەم ئەگەر لێی داببرێم یان لێی ببڕێ، وەک شێت و هاری لێ دێت، بە گوێرەی ڕآپۆرتە پزیشکییەکان دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی ئالوودەی جیهانی جنس دەبن، ڕآستەوخۆ دووچاری نەخۆشی خەمۆکی و بێزاری دێن و، زۆرجار پەنا بۆ خۆکوشتن دەبەن، هەروەها دەبێ ئەوەش بڵێین ئەو کەسانەی کەمترین لە خوا ترسان و ڕۆژی دواییان لە دڵدا نییە، ئەوەی لە خەیاڵیاندا تەنیا بۆ خۆشییە کە لە دنیادا دەیبینن و بەس.

نیشانەکانی کەسی ئالودەبوو بە جنس چین؟

  • دەستپەڕ لەسەر دەسپەڕ لێ دەدات، هەرگیز ئۆقرە ناگرێت.
  • لە نێو فلم و بابەتە جنسییەکان ڕۆچووە، لەو فیلم بۆ ئەو فلیم، لەو بابەت بۆ ئەو بابەت.
  • خۆهەڵکێش و لووتبەەرزە.
  • بە خەیاڵ، یان بە جەستە لەگەڵ هەموو شتێک سێکس دەکات.

زیانەکانی ئالوودەبوون بە سێکس چین؟

بە گوێرەی توێژینەوە پزیشکییەکان دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی ئالوودەی سێکسکردن دەبن، بەم ئەنجامانەی خوارەوە دەگەن:

  • لە ٤٠٪ هاوسەری ژیانیان لەدەست دەدەن و لە ژنەکانیان جیا دەبنەوە.
  • لە ٧٠٪ گرفتی خێزانییان زۆرە، هەمیشە لە مالێ ئەوان پرتە و بۆڵە نابڕێتەوە.
  • لە ٢٦٪ کارکردنیان لە کیس دەچێت، چونکە ئەو کەسانە بەهۆی ئالوودەبوونەوە ناتوانن بە بەردەوامی کارێکی دیاری کراو بکەن.
  • لە ٤٠٪ کاری ناشیاو و ناڕەوا دەکەن، ئەو کەسانەی ئالوودەی جنس دەبن، لە بە دڕندەبوون نزیک دەکەونەوە.
  • لە ٣٦٪ منداڵەکانیان لە بار دەبەن، ئەو ژن و پیاوانەی تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن، پێش هەموو شتێک هەولی لەباربردنی کۆرپەی نێو سکیان دەدەن.
  • لە ٧٢٪ مەیلی خۆ کوشتنیان هەیە، چونکە لە ژیان بێهیوا دەبن.
  • لە ١٧٪ خۆیان دەکوژن.
  • لە ٦٨٪ تووشی نەخۆشییەکانی چووک و زێ، یان ئەیدز دەبن.


سەرچاوەکان



1921 بینین