حەوت ڕێگا بۆ کەمکردنەوەی چەوری زیادەی خوێن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-14-01:38:00 - کۆدی بابەت: 2238
حەوت ڕێگا بۆ کەمکردنەوەی چەوری زیادەی خوێن

ناوه‌ڕۆك

حەوت ڕێگا بۆ کەمکردنەوەی چەوری زیادەی خوێن

زۆرێک لە خەڵکی بەهۆی خواردنە قورسە زۆرەکانەوە کە بەردەوام دەیخۆن، ڕێژەی چەوری لە خوێنیاندا زیاد دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی گیرانی بۆڕییەکانی خوێنی جەستەی مرۆڤ و سەرەنجام دەبێتە هۆی ئەوەی بۆڕییەکانی خوێن بگیرێن و مرۆڤ تووشی جەڵتەی دڵ و مێشک بێت. پزیشکانیش حەوت ڕێگەیان پێشنیاز کردووە، بۆ ئەوەی چەوری زیادەی خوێن لە جەستەدا کەم بکەنەوە.

هەنگاوەکان

خواردنی چەرەزات بە بەردەوامی

گوێز و بادەم یەکێک لەو دوو جۆرە چەرەزەی کە بەردەوام کاریگەری زۆر بەهێز و یەکلاکەرەوەیان لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی چەوری زیادە (کۆڵیستڕۆڵ)ی نێو خوێن هەیە و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی چەوری خوێن. بە گوێرەی توێژینەوەکان، خواردنی ٢٠٠ گرامی ڕۆژانە لە گوێز و بادەم دەبێتە هۆی ئەوەی بۆ هەمیشە لە ماوەی ژیانتاندا بەهۆی چەوری زیادەوە جەستە و تەندروستیتان تووشی کێشە نەبنەوە.

وەرزش کردن

بەگوێرەی توێژینەوەیەک ئەنجامدانی وەزش بۆ ماوەی ٢٠ خولەک لە هەموو ڕۆژێکدا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کۆڵیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا بە ڕێژەیەکی زۆر، بۆیە ئەوانەی چەوری زیادە لە جەستەیان هەیە، پێویستە ڕۆژانە بە لایەنی کەم ٢٠ خولەک وەرزش بکەن و هیچ کاتیش ئەو کارە لەیاد نەکەن.

بەهێز کردنی ماسولکەکانی قاچ

بەهێزی ماسولکەکانی قاچ لە ڕێی چەند جۆرە وەرزشێکەوە دەکرێ، پزیشکان دەڵێن وەرزشەکانی قاچ کاریگەری تەواوی لەسەر جەستە و چەوری خوێن دەبێ و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا بە ڕێژەی ١٩٪، بۆیە هەوڵ بدەن بەردەوام بەهێزی ماسوولکەکانی قاچتان ببێتە خوویەک و وەرزشەکانی بەهێزکردنی ئەو جۆرە ماسولکانە بکەن.

شیرەمەنییەکان

خواردنی بڕێکی مامناوەندی بەرهەمی جیاجیای شیرەمەنییەکان، کە دەوڵەمەندە بە کالسیۆم. یارمەتی ئەوە دەدات بەسەر زیادەی چەوری نێو خوێندا زاڵ بن، بۆیە بەردەوام جۆرێک لە جۆرەکانی بەرهەمی شیرەمەنییەکان بخۆن و هیچ کات لێی دوور مەکەونەوە.

ماسی

خواردنی ماسی دەبێتە هۆی ڕێکخستنی سیستەمی خۆراکی جەستە و ڕێژەی کۆلیسترۆڵیش بە تەواوی لەناو دەبات، ئەمەش بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین E و ترشی ئۆمێگا ٣، کە لەگەڵ چەوری زیادەی جەستە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و چەوری لەناو دەبەن.

شەربەتی توو

توێژینەوەکان لەسەر توو لێکۆڵینەوەیان کردووە و بۆیان ڕوون بۆتەوە کە خواردنی شەربەتی توو بەشێوەیەکی بەردەوام و پابەندبوون بە خواردنەوەی بەردەوامی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی چەوری لە خوێندا، بە شێوەیەکی سروشتی و سوودی زۆریش بە جەستە دەگەیەنێت بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامینە جۆربەجۆرەکان.

دوورکەوتنەوە لە خواردنی ژەمە خێراکان

یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژەی چەوری خوێن، بەردەوام خواردنی ژەمە خێراکانە کە بە زەبری ڕۆن و گڕی ئاگر بە خێرایی ئامادە دەکرێن و بە تەواوی ناکوڵێنرێن، ئەمەش مەترسیدارە و ڕێژەی  چەوری لە خوێندا زیاتر دەکات.


سەرچاوەکان



1271 بینین