ئەم زانیارییە بزانیت هەمیشە خورما دەخۆیت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-14-02:28:00 - کۆدی بابەت: 2246
ئەم زانیارییە بزانیت هەمیشە خورما دەخۆیت

ناوه‌ڕۆك

ئەمە بزانیت هەر خورما دەخۆیت

خورما یەکێکە لەو جۆرە خواردنانەی کە دەوڵەمەندە بە شەکر و شیرینیەکی سروشتی و باش و کاریگەری هەیە، بەتایبەت ئەگەر بەڕێژە و بەشێوەیەکی تەندروست بخورێت، لێرەدا ئێمە گرنگترین سوودەکانی خورماتان بۆ دەخەینەڕوو:

١- خورما ڕێژەیەکی بەرزی کاربۆهیدرات بەشێوەی شەکر لەخۆ دەگرێت کە دەگاتە نزێکەی ٧٣٪.

٢- خورما پرۆتین و زەیت و کانزاکانی کالسیۆم، سولفەر، ئاسن، پۆتاسیۆم، کۆپەر، مەنگەنیز، مەگنسیۆم لەخۆ دەگرێت کە هەموویان بایەخی تەندروستی زۆریان هەیە.

٣- خورما هەر سێ شەکری فرکتۆز، کلۆکۆز و سوکۆز لەخۆ دەگرێت، بۆیە خورما بە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی وزە دادەنرێت. بەڵام ڕێژەی شەکر لە خورما ڕوتابدا کەمترە و دەگاتە نزیکەی ٢٥٪.

٤- خورما جگە لە شەکر، سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ڕیشاڵی ڕووەکییە. ڕیشاڵی ڕووەکی دووجۆری هەیە ڕیشاڵی تواوە و نەتواوە، هەردووکیان سوودی تەندروستی تایبەتیان هەیە. جۆری تواوە کۆنترۆڵی نەخۆشی شەکرە دەکات بەوەی کە ئاستی شەکری خوێن دادەبەزێنێت، هەروەها کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت بەتایبەتی کۆلیسترۆڵی خراپ. جۆری نەتواوە تێکڕای جووڵەی خۆراک لە ڕیخۆڵەدا تاودەدات و دژی قەبزی کار دەکات، لەگەڵ هەموو ئەمانەدا خورما هیچ کۆلیسترۆڵی تێدا نییە.

٥- خورما گەلێک ڤیتامین لەخۆدەکرێت وەکو ڤیتامین B1، B2، B5، B6، ئەم ڤیتامینانە گرنگی تەندروستی زۆریان هەیە لە دروستبوونی هیمۆگلۆبین و خڕۆکە سوور سپیەکانی خوێندا و هێشتنەوەی ئاستی شەکری خوێن.


سەرچاوەکان



679 بینین