تیشکی خۆر کاریگەری لەسەر نەخۆشی دڵ دروستدەکات؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-15-00:01:00 - کۆدی بابەت: 2270
تیشکی خۆر کاریگەری لەسەر نەخۆشی دڵ دروستدەکات؟

ناوه‌ڕۆك

تیشکی خۆر کاریگەری لەسەر نەخۆشی دڵ دروستدەکات؟

تیشکی خۆر سوودی زۆر بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێ، لەنوێترین توێژینەوەدا ئاماژە بەوە کراوە ئەوانەی نەخۆشی پەستانی خوێنیان هەیە، پێویستە زیاتر بچنە بەر هەتاو.
تیمی کار لە دەرەنجامی ئەو تاقیکردنەوانەی لەگەڵ خۆبەخشان ئەنجامی داوە، بۆیان دەرکەوت کە تیشکی خۆر لە توانایدایە پەستانی خوێن کەم بکاتەوە، بەڵام نەیانزانی چۆن بووەتە هاتنە خووارەوەی ئەو پەستانی خوێنە، بۆیە هێشتا توێژینەوەکە لەژێر وردبینی زیاتردایە، تا بزانن بۆ چ تەمەنێک زیاتر کاریگەری دەبێت، یان ئایا جیاوازی هەیە لە نێوان ڕەگەزەکان بۆ دەرەنجامی ئەو تیشکی خۆرە یان نا!.
جێی باسە ئەگەرچی خۆر لێدان دەیەها سوودی بۆ پێست و تەواوی لەش هەیە، جیا لەو سوودە نوێیە دۆزراوەتەوە، بەڵام ئەگەر ڕۆژانە چەند سەعاتێک خۆر لە پێست بدات، ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاد دەکات، بەڵام دورکەوتنەوەی لاشە لە تیشکی خۆر زیانی بۆ دڵ و دەمارەکان دەبێت، ئەمەش لە کوردستان زۆرە، چونکە بەدەگمەن خەڵکی بیر لەوە دەکەنەوە لەشەیان بدەنە بەر تیشکی خۆر بۆ ماوەی نیو سەعات یان کەمتر و زیاتر، ڕەنگە زۆرێک هەبێت، جگە لە دەست و دەموچاویان، هیچ شوێنێکیان بەر خۆر نەکەوتبێت.


سەرچاوەکان



513 بینین