چۆن بەبێ درکاندنی وشەیەک باوەڕ بە خەڵکی بهێنین؟

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-15-22:16:00 - کۆدی بابەت: 2286
چۆن بەبێ درکاندنی وشەیەک باوەڕ بە خەڵکی بهێنین؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن بەبێ درکاندنی وشەیەک بڕوای کەسانی تر بۆ خۆمان کێش بکەین

تەنها دە چرکە دەرفەتت هەیە کە بیسەلمێنیت کەسێکی خۆتیت، دروست ئەو ساتەی ئێمەی مرۆڤ چاومان بەیەکتری دەکەوێت دەتوانین کاریگەری فراوان لەسەر یەکتر جێبێڵین، یەکەمین بینین و حاڵەت و دیمەنی تۆ لەسەر کەسێک کە ڕووبەڕووی دەبیتەوە کاریگەری دروست دەکات و دەتوانێ بۆ هەمیشە لە ناخ و زەینیدا بمێنێتەوە.
هونەرمەندان هەندێک جار دەتوانن ئەم وەڵامە خێرا و ساتی هەستیارییە بە چاکی دەرک بکەن، هاوڕێکەم "روبریت گروسمن" کاریکاتۆریستێکی گەلێک سەرکەوتووە بۆ بڵاوکردنەوەی وەک فوریز، نیوزویک، سپۆڕت ئەیلا سترید، رولینگ ستون، کاریکاتێر ئامادە دەکات. باب نەک تەنها خاوەن کارامەیی تایبەت بە خۆیەتی ڕواڵەتی فیزیکی کەسانیتر لە ویژدانی خۆیدا تۆمار دەکات، بەڵکو دەتوانێت دەربارەی کەسانی ئەوان قوڵ بێتەوە، چاو خشانێک بە کاریکاتۆری ئەو کەسانەی ئەو وێنەیان دەکێشێت بەس تاکو بتوانی لە کەسایەتیان تێبگەیت. جاری واهەیە لە میوانەکاندا باب لەسەر دەسڕی کلێنسی یەکێ لە میوەکان کاریکاتۆرێک دەکێشێت. ئامادەبووان پێیان سەیرە چۆن لە ماوەیەکی کەمدا وێنەی یەکێ لە ئامادەبوانی لەسەر دەسڕێک کێشا، کاتێ ئەو وێنەکە تەواو دەکات قەڵەمەکەی دادەنێت و دەسڕەکە دەدات بەو کەسەی کاریکاتۆرەکەی کێشراوە. زیاتر ئەو کەسانەش سەرنجێکی سەیری دەدەن ڕەنگە بڵێت "زۆر جوانە بەڵام بەڕاستی وێنەی من نییە."
بەڵام ئەوانیتر لە میوانییەکەدا کاتێ سەیری ئەم کاریکاتۆرە دەکەن لە وەڵامیدا دەڵێن "با، وایە." بەم قسەیە هەر جۆرە دوودڵی و گومانێک دەڕەوێنێتەوە. ئێستا کەسی مەبەست کەمێ گێژ بووە بە وێنە و بۆچونی کەسانیتر دەربارەی خۆی ورد دەبێتەوە، جارێک چومە ستۆدیۆکەی باب، لێم پرسی چۆن دەتوانی کەسایەتی ئەوانیتر بەم جوانییە بخوێنیتەوە. وتی: "گەلێک ئاسانە، هێندە بەسە لێیان بڕوانم." وتم: :چۆن کەسایەتیەکان دیاری دەکەیت؟ ئایا ناچار نیت دەربارەی جۆری ژیان و پێشینەی ئەو کەسە لێکۆڵینەوە بکەیت؟" وتی: "نا، لیل هەروەک وتم تەنها لێیان دەڕوانم. "نایابە" . ئەو بۆ زیاتر ڕوونکردنەوە وتی: "تا ڕادەیەک تەواوی حاڵەتی کەسایەتی ئەوان لە ڕواڵەتیان، حاڵەتی جەستەیان، جۆری جوڵە کردنیان، ڕێ ڕۆشتنیان دەردەکەوێت." پاشان دۆسیەیەکی نیشاندام کاریکاتۆری ڕوخساری کەسانی سیاسی تێدا پارێزراو بوو.
پاشان سەیری یەکێ لە کاریکاتۆرەکانی کرد بە ئاماژە پێکردنەوە وتی: "ئەمە ڕوخساری منداڵی کلینتۆنە." پاشان بە نیوە خەندەی جۆرج بۆش ئاماژەی کرد: "ئەمە ناجەربێنراوی جۆرج بوشە. و ئەمە گرژ و مۆنی نیکسۆنە. " پاشان کاریکاتۆرێکی دیکەی هەڵگرت روخساری فرانکلین دلانۆ رۆزڤێڵت بوو لە کاتێکدا ئاماژەی بە لوتی کرد، وتی: "ئەمە غروری رۆزڤێڵتە." هەموو شتێک دەتوانی لە ڕووی ڕوخسار و جەستەوە دیاری بکەیت.
کاریگەری و لێکدانەوەی یەکەمجار لەناو ناچێت بۆچی؟ چونکە لە دنیای خێرا تێپەڕی ئەمڕۆدا هەر ساتێ لە لایەنی جیاوازەوە بۆمباران دەکرێین، بۆ ئەوەی لە دنیادا لێکدانەوەی خێرا بکرێت، بەسەر خەڵکیدا دەسوڕێتەوە، بۆیە هەر کاتێ کەسانێک دیمەنتان دەکەن دەسبەجێ لێکدانەوەتان لەسەر دەکەن، ئەم وێنەیەی ئێوە زانیارییەکە دەدات بە دەستەوە کە ماوەیەکی زۆر کەسانیتر دەخاتە ژێر کاریگەرییەوە.
بەرلەوەی بتوانیت ووشەیەک بدرکێنیت، جەستەتان هاوارێک دەکات:
ئایا پێدانی زانیاریەکانی ئەوان تەواون؟ بە شێوەیەکە سەرسوڕهێنەر وڵام ئەرێیە. تەنانەت بەر لەوەی لێوەکانتان لێک بترازێنن و یەکەم وشە بێتە سەر زمانتان، جەوهەری ئێوە چۆتە ناو مێشکی کەسی بەرامبەرەوە، جۆری سەیرکردنی ئێوە جۆری جوڵەکردنتان زیاتر لە ٪٨٠ لێکدانەوەی کەسانیتر لەسەر ئێوە دیاری دەکات، تەنانەت پێویستی بە یەک وشە نییە.
من لە زۆر وڵاتدا کار و ژیانم کردوە، کەمترین ئاشناییم لەگەڵ زمانی ئەواندا نەبووە بەمەش بێ ئەوەی وشەیەک ئاڵوگۆڕ بکرێت دیار و ئاشکرابوو یەکەم لێکدانەوەی من لەسەر ئەوان دروست بە جێ بووە، هەرکاتێ چاووم بە هاوکاری نوێ کەوتووە، دەتوانم بڵێم ئەوان تا چ ئەندازەیەک لەگەڵ من هەڵوێستێکی دۆستانەیان هەبووە. چەند خاترجەم بوون. من ئەمە کت و مت لە جوڵە و بزاڤی ئەوانەوە دەرک پێدەکەم. من خاوەنی کارامەیی خوێندنەوەی هەستەکان نیم، ئێوەش ئەمە دەزانن. چۆن؟ چونکە بەرلەوەی دەرفەتێکت هەبێت تاکو شرۆڤەی ئەندێشەی لۆژیکی بکەیت دەربارەی کەسێک پەنا بۆ هەستی شەشەم دەبەیت، توێژینەوەکان دەیسەلمێنن کاردانەوە هەستیارەکان تەنانەت بەرلەوەی مێشک بتوانێت کاردانەوەکان تۆمار بکات شێوەی دەرەکی بە خۆیەوە دەبینێت، لەم ڕوەوە دروست لە کاتەی کەسێک لێت ورد دەبێتەوە، چەن زانیارییەکی دەستدەکەوێت کە پێگەی پەیوندیتان دیاری دەکات. باب، دەیوت لە کێشانی کاریکاتۆرەکانیدا، ئەم لێکدانەوە سەرەتاییە دەدۆزێتەوە. 
من دەربارەی ئەم کتێبەی ئێستا لە بابم پرسی: "گەر بتەوێ وێنەی کەسێک بە جوانی بکێشیت  دەبێت دەربارەی هۆش، کاریزما، خولیا و حەزی ئەو زانیاریەت هەبێت." باب، قسەکەی بڕیم: "زۆر ئاسانە، حاڵەتێکی باشتری پێدەدەم، سەری لە هەڵبڕیوە، خەندەیەک لە ڕووی متمانە و دڵنیای سەرنجێکی ڕاستوخۆ و تێڕامان. "ئەمە وێنەی خوازراوی کەسێکە بۆ خۆی کەس بێت.
چۆن بۆخۆتان کەسێک بن:
هاوڕێم کارن لە کاری مۆبێلسازی ماڵدا خاوەنی پیشەیەکی نایابە، مێردەکەی لە بواری پەیوەندیدا چالاکی دەنوێنێت و ئەوان دوو کوڕی بچوکن. هەر کاتێ کارن لە بەرنامەیەکی دروسکردنی مۆبیلیاتی ماڵدا ئامادە دەبێت، هەموو سەیری دەکەن، ئەو کەسێکی گرنکە لەم دنیایەددا. هاوکارانی هەوڵدەدەن لەگەڵ ئەودا هاوڕابن.
بەمەش کارن گلەیی هەیە کاتێک مێردەکەی خەریکە لە بەرنامەیەکی پەیوەست بە پەیوەندیەکان هاوڕایی دەکات، کەس گوێی پێنادات، کاتێ ئەو منداڵەکانی لە بەرنامەیەکی قوتابخانەدا هاوڕایی دەکات، دایکێکە وەک دایکانیتر. جارێک لێی پرسیم: "لیل، چۆن بتوانم لە نێو کۆمەڵێکدا کە من ناناسن خۆم وا نیشان بدەم ئەوان بزانن من کەسێکی نایابم؟" ڕەوشی ڕاسپاردەکراو لە بەشی ئەم کتێبەدا دروست ئەم ئەرکە ڕوون دەکاتەوە، کاتێک تۆ ڕەوشی دواتر دەخوێنیتەوە ڕووبەڕووی هەر کەسێک دەبیتەوە دەتوانیت کەسێکی تایبەت بیت. دەتوانیت لەنێو هەر کۆمەڵێکدا سەر هەڵبڕێت. تەنانەت ئەگەر ئەو کۆمەڵە سەر بە تۆش نەبن.


سەرچاوەکان

218 بینین