نهێنی و نیشانە سەرەتاییەکانی ئایدز

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-15-22:36:00 - کۆدی بابەت: 2287
نهێنی و نیشانە سەرەتاییەکانی ئایدز

ناوه‌ڕۆك

نهێنی و نیشانە سەرەتاییەکانی ئایدز

ئایدز یان ڤایرۆسی نەهێشتنی سیستەمی بەرگری لەش، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٨١ لە ئەمەریکا دۆزرایەوە، بە گوێرەی دوا ئامارە جیهانیەکان زیاتر لە ٣٣ ملیۆن کەس لە سەرتاسەری دنیا بە دەست ئەم نەخۆشییە ترسناکەوە داناڵێنن و تا ئێستە دوو ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەس بە هۆی ئایدزەوە گیانیان لەدەست داوە، ئەم نەخۆشیە لە ڕێی ڤایرۆسی "HIV" دەگوازرێتەوە بە هۆی گواستنەوەی خوێن لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر یان کرداری سێکس، یان گواستنەوەی لە دایکەوە بۆ کۆرپەکەی مرۆڤێکی تریش تووشی ئەم نەخۆشیە درمە دەبێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی پزیشکانی ڕووبەڕوو بوونەوەی ئایدز لە ئەمەریکا، کاتێک ئەم جۆرە ڤایرۆسە بە یەکێک دەگات لە هۆکارەکانی گواستنەوە دەگوازرێتەوە بۆ نێو جەستەی کەسێکی تر دەرکەوتنی نیشانەکانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاواز دەبێت، هەیە دوای دوو هەفتە و هەشیانە ماوەی ساڵێک و تەنانەت دوای ١٠ ساڵ تووشبوون ئینجا نیشانەکانی ئایدز لە مرۆڤەکە دەردەکەوێت


سەرچاوەکان



1124 بینین