تێکەڵەی خوێ و شامپۆ بۆ قژ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-15-23:55:00 - کۆدی بابەت: 2297
تێکەڵەی خوێ و شامپۆ بۆ قژ

ناوه‌ڕۆك

خوێ و شامپۆ تێکەڵ بکە و لە هەموو کێشەکانی قژ خۆت ڕزگار بکە

بۆ ئەوەی لە کڕێش و هەڵوەرین و کێشەکانی قژ ڕزگارت بێت، شێوازێکی زۆر ئاسان و کاریگەر دەخەینە ڕوو. ئەم شێوازە بریتییە لەوەی کەمێک خوێی دەنک گەورە بخەیتە ناو شامپۆی تایبەت بە خۆتەوە، پاشان بۆ ماوەی پێنج خولەک بیدە لە قژت و بە دەست بیشێلە، دوای ئەوە بە ئاو جوان بیشۆ، ئینجا بە شامپۆیەکی جیا، واتا خوێی تێدا نەبێت، دووبارە سەرت بشۆرەوە.
ئەم ڕێگەیە زۆر ئاسا و کاریگەرە، بەڵام دەبێت بە دڵنیاییەوە ئەوەی کە هیچ دەنکە خوێیەک لە ناو قژتدا نەماوەتەوە، ئەگەرنا دوای ئەوەی لە گەرماو هاتیتە دەرەوە وردە وردە کارلێک دەکات و لە جیاتی سوود، زیان بە قژت دەگەیەنێت.
پێشتر ڕەنگە بیستبێتت خوێ بە تەنیا بدەیت لە قژت سوودی هەیە، بەڵام ئەو ڕێگەیە زۆر باش نییە چونکە خوێ ماددەیەکی بەهێزە و ئەگەری ئەوە هەیە قژت بسووتێت، بۆیە ئەو ڕێگەیەی لێرەدا باسمان کرد، باشترینە، چونکە کاریگەرییە نەرێنییەکەی خوێ کەم دەکاتەوە و سوودەکەشی دەگەیەنێت.


سەرچاوەکان



1681 بینین