چارەسەرێکی خێرای پشت ئێشە 

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-16-00:19:00 - کۆدی بابەت: 2301
چارەسەرێکی خێرای پشت ئێشە 

ناوه‌ڕۆك

چارەسەرێکی خێرای پشت ئێشە 

پشت ئێشە تەمەنی بۆ نییە و یەک هۆکاری تایبەتیشی نییە، بەڵام بە گشتی وەرزش دەتوانێ لە زۆربەی ئازارەکانی پشت ڕزگارت بکات، توێژەرانیش هەمیشە ڕێگەچارەی سروشتی لەوبارەیەوە دەدۆزنەوە.

کام مەشقی وەرزشی یارمەتی توشبووان بە پشت ئێشە دەدات؟

مەشقی بەهێز کردن و کشاندن یان گورجکردن بە مەبەستی بەهێزکردنی ئەو ماسولکە و جومگە و بەستەر و دیسکانەی کە تەندروستی و جووڵەی پشت دەپارێزن.
لە لێکۆڵینەوەکاندا هاتووە کەسانی توشبوو بە ژێر پشت ئێشەیەکی درێژخایەن کە هەفتانە تەنیا ٤ ڕۆژ مەشقی وەرزشی ئەنجام دەدەن، ئەوا ئازارەکەیان بە ڕێژەی ٢٨٪ کەم دەبێتەوە و ئاسایبوونی جوڵەی پشتیان بە ڕێژەی ٣٦٪ زیاد دەکات بە بەراورد لەگەڵ ئەو توشبووانەی کە مەشقی وەرزشی ئەنجام نادەن.
سەرەتا بە تەنیا مەشقی وەرزشی بکە، پاشان بەرە بەرە ماوە و توندی مەشقکە زیاتر بکە، بەڵام هەرگیز سنورەکانی توانات مەبەزێنە، دوور بکەوە لە مەشقێکی توند کە ئازاری پشت زیاتر بکات وەک مەشقی بەرز کردنەوەی قاچەکان  لەکاتی پاڵکەوتندا یان بەرزکردنەوەی قورسایی لە سەرەوەی ئاستی کەمەردا، هیچ وەرزشێک مەکە کە بگاتە خاڵی پەیدا کردنی ئازار بۆ هەر بەشێکی لەش ، پاشان مەشقێکی مامناوەندی ڕۆژانە بۆ ماوەی ۳۰ خولەک و بە بەردەوامی سوودی زۆری دەبێت.
ئەو مەشقە وەرزشیانەی کە گونجاون بۆ تووشبووان بە پشت ئێشە لەژێر چاودێری ڕاهێنەر بریتین لە:
مەشقەکانی بەهێزکردنی ماسولکە Strength training، گورجکردنی ماسولکەکان Stretchinh، وەک :یۆگا Yoga، وەرزشی هەوایی Aerobic exercises، وەک ڕۆیشتن، مەلە، لێخوڕینی پایسکیل.


سەرچاوەکان



855 بینین