بەفری کوردستان

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-16-22:23:00 - کۆدی بابەت: 2327
بەفری کوردستان

ناوه‌ڕۆك

بەفری کوردستان

ساڵانە بە دەیان سانتیمەتر بەفر دەکەوێت. هەندێک ساڵ، لە هەندێک ناوچەدا بارستایی بەفر لە یەک مەتر زیاترە، گەلێ شوێن هەن، بە درێژایی ساڵ بەفریان لێ ناچێتەوە، وەکوو لوتکەی چیاکانی ئارارات. قەندیل، کوەڕەنگ، کەبیرکەوە و هەڵگورد ... هتد.
بەفر لە مانگی نۆڤەمبەرەوە، هەتاکوو مانگی مارس دەبارێ، واتا ماوەی بەفر بارین پێنج مانگە، لەم ماوەیەدا ژیان زۆر سەخت دەبێت، بەتایبەتی لە گوندەکاندا ئەویش لەبەر نەبوونی پێویستییە هۆیەکانی ژیانە لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا رێگەوبان بە تەواوی دەگێرێ.
هەموو ساڵێ بە لانی کەمەوە ٤٣ ڕۆژ بەفر دەبارێت ئەم ژمارەیە ئەرزەڕۆم زیاد دەکات و دەگاتە ١١٣ ڕۆژ، لە ئورفە کەم دەبێتەوە و دەبێ بە ٣ ڕۆژ 
ڕۆژەکانی مانگی یەک و دوو لە ڕۆژەکانی مانگەکانی دیکە زیاتر بەفری لێ دەبارێت چونکە کوردستان لەو دوو مانگەدا زیاتر کەوتۆتە ژێر کاریگەری بای ساردی سیبریاوە. هەروەها تۆفە گەرمەکانی کەنداوی فارسی، لەبەر ئەوەی بنکەی فشاری بەرز لەم مانگەدا کۆ دەبنەوە و ناتوانن بگەنە ناوەڕاست و باکووری وڵات.


سەرچاوەکان



529 بینین