ڤیتامین D چییە و سوودەکانی چین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-18-15:29:00 - کۆدی بابەت: 2353
ڤیتامین D چییە و سوودەکانی چین؟

ناوه‌ڕۆك

ڤیتامین D چییە و سوودە زاستییەکانی بۆ تەندروستی چییە؟

ڤیتامین D، هەروەها ناسراوە بە ڤیتامینی هەتاو. دەتوانرێت لە تیشکی خۆرەوە یان بەکارهێنانی خۆراک یان بەهێزکەر بەرهەم بهێنرێت. ڤیتامین گرنگە بۆ کالسیۆم و مژینی فسفۆر، هێشتنەوەی تەندروستی ئێسک و ددان، وە ڕێگری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخاییەنەکانی وەکو شێرپەنجە و شەکرەی جۆری ١ و هەروەها ڕەقبوونی شانەکانی لەش.

‌ڤیتامین D ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەیە لە لەشی مرۆڤدا 

یارمەتی دەدات بۆ:

  • تەندروستی ئێسک و ددان دەپارێزێت.
  • پشتگیری تەندروستی مێشک و سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات.
  • ئاستی ئەنسۆلین ڕێک دەخات و یارمەتی بەڕێوبردنی شەکرە دەدات.
  • پشتگیری کۆئەندامی هەناسەدان و دڵ و بۆڕییەکانی خوێن بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.
  • ڕێگری لە بڵاوبونەوەی شێرپەنجە دەکات.

هەروەها ڤیتامین D نەک هەر وەکو ڤیتامینێک بەڵکو وەک هۆڕمۆنێکیش ڕۆڵ دەبینێت، چونکە لە کاتی خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڕۆژانە دەیخۆن لەگەڵ تیشکی خۆر کارلێک دەکەن و ڤیتامین D بەوهۆیەوە دروست دەبێت. 
ئەگەر بۆ ماوەی پێنج تا ١٠ خولەک سێ جار لە هەفتەیەکدا لەبەر تیشکی خۆردا بوەستن، ئەوا بڕێکی باشی ڤیتامین Dیتان دەست دەکەوێت، بەپێی دوا توێژینەوەکان کە ئەنجام دراوە، بە نزیکەیی نیوەی منداڵان و گەنجانی جیهان کێشەی کەمی ئەو جۆرە ڤیتامینەیان هەیە.
کاتێک تیشکی خۆر بەر پێستی مرۆڤ دەکەوێت، کۆلیسترۆڵی نێو خوێن دەگۆڕێت ۆ هایدرۆکسی ڤیتامین D3 و پاشان دەگۆڕێت بۆ کەلسیدیۆڵ و لە کۆتایدا دەبێتە ڤیتامین و کۆلیسترۆڵی نێو خوێنیش کەم دەکاتەوە و کاریگەری لەسەر جگەر و گورچیلە دادەنێ و بە تەندروستی دەیانهێڵێتەوە.


سەرچاوەکان



4758 بینین