مارەیی لە یاسادا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-18-15:45:00 - کۆدی بابەت: 2355
مارەیی لە یاسادا

ناوه‌ڕۆك

مارەیی لە یاسادا

ئەو شتەیە کە پیاو پێشکەشی ئافرەتی دەکات وەک بەڵگەیەک لەسەر ویستی بەستنی هاوسەرگیری لەگەڵیدا، حوکمەکانی مارەیی لە ماددەکانی (١٩، ٢٠، ٢١، ٢٢)ی یاسای باری کەسێتی ڕێکخراون، بەپێی ئەم حوکمانە، ئەو مارەیی ناونراوەی نێوگرێبەستی هاوسەرگیری دەبێتە مافی ئافرەت، ئەگەر هیچ مارەییەک دیاری نەکرابێت لە گرێبەستەکەدا، ئەو کاتە ژنەکە مافی مارەیی هاوتای دەبێت بە مارەیی ژنە هاوتاکانی ئەو، کە باری کۆمەڵایەتیان لەو نزیکە، مارەیی لەوانەیە پێشەکی بێت، واتە مارەییەکە پێش شووکردن دەدرێت، لەوانەیە مارەییەکە دواخراو بێت، واتە دوای شووکردن دەدرێت، لەوانەشە بەشێکی مارەییەکە پێشەکی بێت و بەشەکەی تری دواخراو بێت، ئەم حاڵەتەش لە کۆمەڵگای ئێمە باوە، ئافرەت دوای ئەوەی پیاوەکەی دەچێتە لای، مافی تەواوی مارەییەکەی دەبێت لە حاڵەتی کۆچی دوایی پیاوەکەی یاخود تەڵاقدانی، لە کاتی نەچوونە لای ئافرەتەکە ئەوا مافی نیوەی مارەیی ناونراوی نێو گرێبەستی هاوسەرگیری دەبێت لە کاتی تەڵاقدانی دا.


سەرچاوەکان



1111 بینین