پێکهاتەی تەمەن و ڕەگەزی دانیشتوانی عێراق چۆنە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-18-23:00:00 - کۆدی بابەت: 2367
پێکهاتەی تەمەن و ڕەگەزی دانیشتوانی عێراق چۆنە؟

ناوه‌ڕۆك

پێکهاتەی تەمەن و ڕەگەزی دانیشواتنی عێراق

تەمەنی بچووک (منداڵ) (١-١٤) ساڵ

تەمەنی بەخێوکردن، ڕێژەیان لە عێراق ٤٥٪ کۆی دانیشتوانی عێراق پێک دەهێنێت، ئەم تەمەنە پێویستیان بە چاودێریکردنی خوێندن و تەندروستی لە لایەن دامودەزگا میرییەکانەوە هەیە.

تەمەنی ناوەند (١٥-٦٤) ساڵ

ئەم تەمەنە تەمەنی کارکردن و گەشەکردنی دانیشتوان، هۆی زیادبوونی دانیشتوانە لە هەر وڵاتێک، ڕێژەی لە کۆمەڵگا دەگاتە ٤٢٪ی دانیشتوان، بەڵام ئەم تەمەنە گرفتی کۆچ کردنی بەرەو دەرەوەی وڵات هەیە، کە لە دوای ساڵانی ١٩٨٠ز پەیدا بوو لە ماوەی جەنگی عێراق و ئێران و جەنگی کوێت ساڵی ١٩٩٠ و ئابڵۆقەی عێراقی ئابووری زیاتر بوو، بووە هۆی کەمبوونەوەی هێزی کار و تەمەنی گەشەکردنی دانیشتوانی عێراق.

تەمەنی گەورە (٦٥ ساڵ و سەرووتر)

ڕێژەیان لە نێوان (٤ - ٧٪) دانیشتوانی عێراقە، پێویستیان بە چاودێری و بەخێوکردن هەیە چونکە باری تەندروستییان لە دابەزیندایە. بەڵام ئەو ژمارانە تا ڕادەیەک تەواو نییە بە تایبەتی خەڵکانی تەمەنی کارکردن (١٥-٦٤ ساڵ). بەهۆی ئەوەی کە ژنان بە زۆری لە ماڵەوە دانیشتوون و بێ کارن و باری بەخێوکردنیان دەکەوێتە سەر ئەستۆی دەوروبەریان.

پێکهاتەی ڕەگەزی دانیشتوانی عێراق

مەبەست لەم پێکهاتە ناسینی ژمارەی نێر و مێی دانیشتوانی عێراقە.

بە شێوەیەکی گشتی ژمارەی کچ لەژمارەی کوڕ زیاترە لەبەر ئەم هۆیانە:

  • هەڵگیرسانی شەڕی عێراق و ئێران، لە دواییدا شەڕی کوێت، بوونە هۆی لەناوچوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڕەگەزی نێر لە عێراق.
  •  کۆچکردنی زۆربەی نێرینە لە عێراق، لەبەر مەترسی شەڕ یان بەهۆی گەڕان بەوای ژیانێکی خۆشتر و ئارامتر لە دەرەوەی عێراق.
  •  هۆکاری بایۆلۆجی کار دەکاتە سەر منداڵی تازە لەدایکبووی نێر، کە کەمتر بەرگەی نەخۆشی دەگرن، بەڵام مێیەکان لەشیان بەهێزترە لە منداڵی نێر بە تایبەتی لە تەمەنی کەمتر لە ساڵێک.
  •  زۆربەی ئامارەکان ژمارەی تەواویان تێدا نییە، بەهۆی پێنەدانی زانیاری دروست لە لایەنی خێزانەکان لەبەر مەترسی بە سەربازگیری کوڕەکانیان.

  • سەرچاوەکان



    1606 بینین