پیشەسازی ناوخۆ لە عێراق

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-18-23:24:00 - کۆدی بابەت: 2368
پیشەسازی ناوخۆ لە عێراق

ناوه‌ڕۆك

پیشەسازی ناوەخۆ لە عێراق

پیشەسازی ناوەخۆ دەکرێتە چوار جۆر:

١-پیشەسازی پشت بە بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاژەڵ دەبەستێت وەک لە پیشەسازی لەقوتونانی خورما و هاڕینی گەنم و جۆ و هەویرکاری نان و ڕۆنی کونجی و خواردنەوەکان ...هتد.
وە پیشەسازیش پشت بە لۆکە دەبەستێت وەک بەتانی و سەرین ...هتد. هەروەها پیشەسازی جۆرەها گوشراو و جگەرە و بەروبوومی شیری و چەندین پیشەسازی ڕستن و چنین.

٢-پیشەسازی پشت بە کشتوکاڵی ناوەخۆ دەبەستێت وەک پیشەسازی ڕۆنی ڕووەک کە لە لۆکە و کونجی و جۆرەها  گوشراو و جگەرە و بەروبونی شیری و چەندین پیشەسازی ڕستن و چنین.
هەروەها پیشەسازی شەکر لە چەوەندەر و قامیشی شەکر. جگە لە پیشەسازییەکانی تەختە وەک دروستکردنی کەلوپەلی ناوماڵ.

٣-پیشەسازی پشت بە کەرەستەی خاوی ناکشتوکاڵی دەبەستێت. وەک چیمەنتۆ، گەچ، کەرپوچ (خشتی سوورەکراو)، قوڕ، کۆنکرێت، کاشی و هیتر کە بۆ مەبەستی دروستکردنی خانوبەرە بەکاردێت.

٤-پیشەسازییەکان کە پشت بە کەرەستەی خاوی دەرەوە دەبەستن.
هەموو شتی دروستکراوی مەتبەخ دەگرێتەوە وەک ئاسن و مس و ئەلەمنیۆم هەیە، هەروەها پیشەسازی بەکارهێنانی زیو و زێڕ و دروستکردنی مەکینە و ئامێری کشوکاڵی و پیشەسازی ئۆتۆمبێل، و پیشەسازی دروستکردنی دەرگا و پەنجەرە.
یەک لە گرنگترین پیشەسازییەکانی عێراق (نەوت)ـە کە لە دوای دەرهێنانی دەچێتە پاڵاوتن لە چەندەها پاڵاوتگەی عێراق، کەرکوک و بەغدا و بەسڕە بە پیشەسازی پیترۆکیمیایی ناسراوە، هەروەها پیسەسازی قیر بۆ دروستکردنی ڕێگا و بانی ئۆتۆمبێل لە عێراقدا وە پێویستیشی زیاد دەکات لەگەڵ پتربوونی ناوچەی شارستانیەتی.
هەروەها پیشەسازی چیمەنتۆ کە لە ناوچەی سلێمانی و موسڵ و سەماوە و هندیە و بەغدا بەدیار دەکەوێت.

دامەزراندنی پیشەسازی لە هەرناوچەیەک پشت دەبەستێت بە:

  • کەرەستەی خاو.
  •  بوونی ڕێگای هاتوچۆ.
  •  تێچوون و پارەی تەرخان کراو.
  •  سیاسەتی حکومەت.
  •  پێویستیی ئاو.
  •  هێزی کار.
  •  بازاڕ


سەرچاوەکان



1730 بینین