چوار وەرزی ساڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-19-20:22:00 - کۆدی بابەت: 2401
چوار وەرزی ساڵ

ناوه‌ڕۆك

چوار وەرزی ساڵ 

چوار وەرزی ساڵ، بە تەواوی لە یەکدی جیا دەکرێتەوە و هەست بە خەسڵەتەکانی هەر یەکێ لەو وەرزانە دەکرێت، وەکوو باران و پلەی گەرما و پۆشەکی ڕووەکی.

بەهار

یەکەم وەرزی ساڵە، هەموو ساڵێ لە ٢١ی مارسدا دەست پێ دەکات و لە ٢١ی یوندا تەواو دەبێت. پلەی گەرما لە بەهاردا – ١٥ سانتیگرادە. بارستای باران ١٧ ملیمەترە زۆربەشی تۆفانییە و بۆ ماوەیەکی کەم دەبارێت و بە تەواوی زەوی دا دەپۆشێت، هەندێک جار زیانی گەورە بە کشتوکاڵ دەگەیەنێت، ڕیژەی شێی بەرزە، لەبەر ئەوەی جار و بار باران دەبارێت و زەویش بە ئاوی بارانی زستان و ئاوی بەفری چیاکان لە کاتی تواندنەوەیدا، تەواو تەڕ و پاراو دەبێت. لە بەهاردا لەوەڕگەکان بە تەواوی زۆر دەبن و سەوز دەبن، لە سەرەتاوە لە دەشتاییەکان و دواتریش لە کوێستانەکانەوە دەست پێ دەکات.

هاوین

وەرزی هاوین لە ٢٢ی یونەوە دەست پێدەکات و لە ٢٢ی سەپتەمبەردا و تەواو دەبێت. پلەی گەرما لە چلەی هاویندا، بۆ ٤٢ سانتیگراد بەر دەبێتەوە. باران جگە لە نێوچەیەکی تەسکی وەکوو ئاگری نابارێت، شێی ڕیژەیی زۆر نزم دەبێتەوە. درێژی ماوەی رۆژ لە نێوان ١٢ – ١٤ کاتژمێردا دەبێت، هەور لە ئاسماندا نابێت، پلەی گەرما لە نێوان کاتژمێری ١٢ – ١٥دا بەرز دەبێتەوە، کە خەڵکی بە زەحمەت خۆیان لەبەردا ڕادەگرن، بە تایبەتی دەرەوە.

پایز

سێیەم وەرزی ساڵ، لە ٢٣ سەپتەمبەرەوە دەست پێ دەکات و لە ٢١ دێسەمبەر کۆتی پێ دێت. لەم وەرزەدا، بە تایبەتی لە نێوچە شاخاوییەکاندا، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە. کەمێکیش باران دەبارێت، بە شێوەیەکی ئاسایی، وردە وردە هەور لە ئاسماندا پەیدا دەبێت.

زستان

 دوا وەرزی ساڵە و لە ٢٢ دێسەمبەرەوە دەست پێدەکات و لە ٢٠ مارسدا کۆتای پێ دێت. لە زۆربەی ناوچەکاندا، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە تا دەگاتە ژێر سفر، بەفر و باران دەبارێن، هەور بەری ئاسمان دەگرێت، شێی ڕێژەی لە ئەتمۆسفێردا زۆر دەبێت، سەخترین کاتی زستان چلەیە، کە لە ١٦ی مانگی ژانیوەرییەوە دەست پێدەکات و لە ٢٤ی مانگی ژەنیوەریدا تەواو دەبێت، چلەش بەپێی توندوتیژی سەرماوە، بەسەر هەشت بەشدا دابەش کراوە: بێدرخە، بێلندە، مێرەم، ئۆغەن، پیت، پاڵۆز، خدر، ئەلیاس، هەریەکێک لەم بەشانە ماوەی پێنج ڕۆژ دەخایەنن.


سەرچاوەکان



4524 بینین