هۆکاری خێرا هیلاکبوون چییە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-20-14:09:00 - کۆدی بابەت: 2420
هۆکاری خێرا هیلاکبوون چییە؟

ناوه‌ڕۆك

هۆكاری خێرا هیلاكبوون چییە؟

لێرەدا باسی چەند هۆكارێك دەكەین كە دەبنە هۆی زوو هیلاكبوون:

  1. كەمی وەرزشكردن: وەرزشكردن یارمەتیدەرێكی باشە بۆ بەهێزكردنی دڵ و سییەكان كە یارمەتی دابەشكردنی ئۆكسجین دەدات لە لەشدا، لە توێژینەوەیەكدا كە لە زانكۆی جۆرجیا لەسەر چەند كەسێك دەركەوتووە كە ئەو كەسانە درەنگتر هیلاك دەبن كە لە هەفتەیكدا سێ جار بۆماوەی 20 خولەك بە درێژایی شەش هەفتە وەرزش دەكەن.
  2. نەخەوتن بەپێی پێویست: بەدەستهێنانی خەوی تەندرووست یارمەتی جەستە دەدات لە بەدەستهێنانی وزە، بۆیە كەمخەوی دەبێتە هۆی لاوازی و زوو هیلاكبوون.
  3. ئالودەبوون بە كافایین: هەرچەندە ئەو خواردنەوانەی كە دەوڵەمەندن بە كافایین وەك قاوە، بە وریاكەرەوە دادەنرێن بەڵام دەبێتە هۆی دەردانی هەندێك ماددەی كیمیایی لە مێشكەوە كە دەبنە هۆی زوو هیلاكبوون.
  4. نەخواردنی پڕۆتین: بەدەست نەهێنانی بڕێكی كەم لە پڕۆتین كە لە گۆشتدا هەیە، یان شیرەمەنییەكان و چەرەسات، دەبێتە هۆی خێرا هیلاكبوون.

ئەو نەخۆشیانەی كە دەبنە هۆكاری زوو هیلاكبوون.

لێرەدا باسی چەند نەخۆشییەك دەكەین كە دەبنە هۆی هیلاكبوونی خێرا و بەردەوام

  1. نەخۆشی كەمخوێتی: نەخۆشی كەمخوێنی (anemia) كە واتا كەمی خڕۆكە سپییەكان، كە كاری سەرەكیان گواستنەوەی ئوكسجینە بۆ سییەكان، بۆیو كەمخوێنی دەبێتە هۆی زوو هیلاكبوون و تەنگەنەفەسی. نەخۆشی كەمخوێنی ڕەنگە بەهۆی كەمی ڕێژەی ئاسن یان ڤیتامین بێت لە خوێندا هەروەها ڕەنگە بەهۆی خوێنبەربوونی ناوەكی یان تووشبوون بە نەخۆشی درێژخایەن بێت وەك ڕۆماتیزم، شێرپەنجە یان لەكاركەوتنی گورچیلەكان. هەروەها ئافرەتانی دووگیان دووچاری كەمخوێنی دەبنەوە بەبونەی كەمی ڕێژەی ئاسن لە خوێنیاندا یانی سوڕی مانگانە كە لە توێژینەوەكانی دكتۆری یاریدەدەری تاقیگە (لۆرێنس كوراش) لە زانكۆی كالیفۆرنیا دەركەوتووە.
  2. وشكبوونەوە: كەمی ڕێژەی ئاو لە لەشدا دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی وزە، هەروەها لە چەند تاقیكردنەوەیەكدا دەركەوتووە كەمبوونەوەی ئاو دەبێتە هۆی بچووكبوونەوەی بەشێك لە مێشك.
  3. نەخۆشی غوددە: غوددە ئەركی دروستكردنی هۆڕمۆنە كە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی مێتابۆلیزمە لە لەشدا، بۆیە لەكلتی دەردانی زۆری هۆڕمۆنەكان دەبێتە خێراكردنی میتابۆلیزم و لەكاتی كەم دەردانی دەبێتە هۆی هێواشبوونەوەی مێتابۆلیزم، كە هۆكاری سەرەكی خێرا هیلاكبوونن.
  4. نەخۆشی شەكرە: شەكر كە ناسراوە بە گلوكۆز وەك سوتەمەنی وایە بۆ لەش، بۆیەلە كاتی دروستبوونی هەر كێشەیەك لە بەكارهێنانی گلوكۆزدا وەك نەخۆشی شەكرە لە جۆری یەكەم و دووەم، بۆیە لە كاتی بوونی ڕێژەیەكی زۆری شەكر لە خوێندا دەبێتە هۆی خەستبوونەوەی خوێن، بەهەمان شێوە لە كانی كەمبوونەوەی ڕێژەی شەكر لە خوێندا دەبێتە خێرا هیلاكبوون.
  5. خەمۆكی: نەخۆشی خەمۆكی گارەی ڕاستەوخۆی لەسە نان خواردن و خەوتن هەیە كە دەبێتە خێرا هیلاكبوون، گەر نەخۆشەكە چارەسەر وەرنەگرێت ئەم نیشانانە بۆ ماوەی چەند مانگێك بەردەوام دەبێت.
  6. هیلاكی درێژخایەن: هەندێك كەس نەخۆشی هیلاكی درێژخایەنیان هەیە (CFS) كە دەبێتە زووهیلاكبوون لەكاتی كردنی هەر چالاكییەك.
  7. هەناسە وەستان لەكاتی خەودا: هەندێك كەس لەكاتی خەوتندا هەناسەیان دەوەستێت كە دەبێتە هۆی خەبەربوونەوەیان بە هێلاكی.

هۆكارەكانی خێرا هیلابوون لەكات یارییە هەواییەكان (ڕاكردن)

هۆكارەكانی خێراهێلاكبوون لە یارییە هەواییەكان (aerobic exercise) وەك ڕاكردن، كە هۆكارە سەرەكییەكەی دەگەڕیتەوە بۆ لاوازی دڵ كە دەكرێت بەبۆنەی قەڵەویەوە بێت، ئان ئەو كەسانەی كە جگەرەدەكێشن زوو هیلاك دەبن بەبۆنەی كەمی ئۆكسجینەوە لە سییەكانیاندا. هەوەها گەر كەسەكە كێشەی تەندرووستی نەبێت، بەڵام بەبۆنەی كەم جوڵەوە زوو هیلاك دەبن. 


سەرچاوەکان



1342 بینین