بەروبوومە نەختییەکانی کوردستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-20-17:55:00 - کۆدی بابەت: 2430
بەروبوومە نەختییەکانی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

بەروبوومە نەختییەکانی کوردستان

ئەم بەرهەمانەش چەند جۆرێک دەگرنە خۆیان وەک لۆکە کە پیشەسازی ڕستن و چندراوە لۆکەییەکاندا بەکار دەبرێ، هەروەها  دەنکەکەشی ڕۆنی لێ دەردەهێنرێت و لە پیشەسازی ڕۆنی ڕووەکی و سابونیدا، پاشماوەکەشی وەک ئالیکی ئاژەڵ بەکاردێت.

گرنگترین جۆرەکان

گرنگترین جۆرەکان بریتین لە:

لۆکە

لۆکەی چاندراو لە کوردستاندا جۆری (کوکروست)ـە، شایەنی باسە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ڕیزی پێشەوەیان گرتووە لە بەرهەمهێنانی لۆکەدا لەسەر ئاستی عێراق، ڕێژەی بەشداری کردنی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی کەرکوک لە بەرهەمی لۆکەدا نزیکەی ٧٥٪ بووە لە ساڵی ١٩٧٩ز دا لەسەر ئاستی عێراق.

تووتن

ئەو بەروبوومە لە عێراق، تەنیا لە هەرێمی کوردستاندا دەچێنرێت بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم، کە بەرزاییەکەیان لە نێوان ٥٥٠-١٢٠٠م لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوەیە. پارێزگای سلێمانی لە ڕیزی پێشەوە دێت، بە ڕێژەی ٨٥٪ و پارێزگای هاولێر بە پلەی دووەم دێت بە ڕێژەی ١٤٪ و دهۆک بە ڕێژەی ١٪ لە ڕووی سەرجەمی توتنی بەهەم هێنراو لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٠ دا.
دوو جۆری سەرەکی توتن دەچێنرێت لە هەرێمی کوردستان، کە ئەوانیش تووتنە ڕۆژهەڵاتییەکان و تووتنە ڤێرجینیەکان، شایانی باسە کە پارێزگای هەولێر بە پلەی یەکەم دیت لە تووتنە ڤێرجینییەکان پارێزگای سلێمانی بە پلەی یەکەم دێت لە تووتنە ڕۆژهەڵاتییەکان بەڵام لەم ساڵانەی دوایی و چاندنی تووتن لە هەرێمی کوردستاندا لە پاشەکشێدایە.


سەرچاوەکان



816 بینین