هەڵبژاردن چییە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-20-21:12:00 - کۆدی بابەت: 2447
هەڵبژاردن چییە؟

ناوه‌ڕۆك

هەڵبژاردن چییە؟

هەڵبژاردن ناوەڕۆکی دیموکراسییەتە و ئەو هەلە ڕەخساوەیە کە زۆرینەی هاوڵاتیان ئەوانەی کە مافی دەنگدانیان هەیە چالاکی کاریگەری خۆیان تیادا نیشان داوە، کە دەسەڵاتدارەکان بە خواست و ڕەزامەندی گەل دێنە سەر کورسی دەسەڵات، کە ئەمەش لە ڕێگەی دەنگدانەوە دەبێت، هەمان کرداریش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی دەولەتە لە سیستەمی کۆماری ئەنجام دەدرێت.
مافی هەڵبژاردن لە سیستەمی دیموکراسیدا بۆ هەموو کەسێکە کە مەرجی دەنگدانی هەبێت، واتە بە بێ هیچ ڕێگری و جیاوازییەک هەموو هاوڵاتیان دەگرێتەوە، بەڵام لەو وڵاتانەی کە هێشتا دیموکراستیەتی تیادا نەچەسپوە، بەشێک لە هاووڵاتیان بەهۆی جیاوازی ڕەگەزی یا نەتەوەیی یان ئاینی لە مافی دەنگدان بێبەش دەکرێن، ئێستا زۆربەی دەوڵەتان کار بە بنەماکانی هەڵبژاردنی گشتی دەکەن، واتە هەموو هاوڵاتییەک مافی بەشداریکردنی هەڵبژاردنەکانی هەیە بە بێ هیچ کۆت و بەندێک، بەڵام پێویستە ئەو کەسانەی دەنگدەدەن ١٨ سالی تەواو کردبێ.

لیستی هەڵبژاردن

لیستی هەڵبژاردن ئەو لیستانەیە کە ناوی ئەو هاوڵاستیانەی تیادا تۆمار کراوە، کە مافی دەنگدانیان هەیە، ئەو لیستانە لە کاتێکی دیاریکراودا پێش هەڵبژاردنەکە ئامادە دەکرێت، ساڵانە چاو بەو لیستانە دەخشێنرێتەوە، لە لایەکەوە بۆ ئەوەی ناوی ئەو کەسانەی تێدا تۆمار بکرێ کە تەمەنیان گەیشتۆتە ١٨ ساڵ و مافی دەنگدانیان هەیە، لە لایەکی دیکەشەوە بۆ ئەوەی ناوی ئەو کەسانەی بسڕێتەوە کە مردوون و مافی دەنگدانیان نەماوە، لە وڵاتی پەرلەمانیدا بەپێی ئەنجەماکەنی هەڵبژاردن حکومەت پێک دەهێنرێت، ئەو پارتەی یان ئەو پارتانەی لە هەڵبژاردندا زۆرینەی کورسیەکانی پەرلەمان بەدەست دێنن مافی پێکهێنانی حکومەتیان پێ دەدرێ و دەسەڵاتی سیاسی لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا یان تاکو هەڵبژاردنی داهاتوو لە لایەن ئەوانەوە بەڕێوە دەبرێت، لەوانەشە هەڵبژاردن جارێکی دیکە متمانەی خۆی ببەخشێتەوە، ئەو کەسانەی کە حکومەتی پێشوویان پێکهێنا بوو، هەروەها لەوانەیە متمانە بەو کەسانە بدات کە بۆچوونی نوێیان پێیە بۆ بەڕێوە بردنی دەسەڵات.

جۆرەکانی جۆرەکانی هەڵبژاردن

هەڵبژاردن بە چەند شێوەیەک ئەنجام دەدرێت، ئەمانەش چەند جۆرێکن:

هەڵبژادنی ڕاستەوخۆ

هەڵبژاردنی ڕاستەوخۆ لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە دەنگدەران ڕآستەوخۆ نوێنەرانی خۆیان هەڵدەبژێرن بۆ دەستەی نوێنەرانی گەل (پەرلەمان) بە بێ هیچ ناوەندیک و پەیوەستێک، بە مانای هەڵبژاردن لەسەر یەک قۆناغدا دەبێت و دەنگدەران نوێنەری خۆیان تیا هەڵدەبژێرن.

هەڵبژاردنی ناڕاستەوخۆ

لەم هەڵبژاردنەدا کاری دەنگدەران ئەوە دەبێت کە چەند کەسانێك دیاردەکەن، لە ڕێگەی ئەوانەوە نوێنەریان بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێرن، ئەم جۆرە هەڵبژاردنە بە دوو پلە یان دوو قۆناغدا تێدەپەڕێت، یاسای هەڵبژاردنی ناڕاستەوخۆ لە جیهانی ئەمڕۆماندا باوە لەبەر ئەوەی نزیکترە لە دیموکراتیەت.


سیستەمەکانی هەڵبژاردن

سیستەمی تاکە کەسی

لەم سیستەمەدا وڵات دابەش دەکرێت بە چەند بازنەیەکی بچووکی هەڵبژاردن، هەڵبژاردنەکەش بەپێی ژمارەی ئەو ئەندامە دەبێت کە پێویستە بۆ پێکهێنانی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، دانیشتوانی بازنەکە دەنگ بۆ یەک نوێنەر دەدەن. لەم هەڵبژاردنەدا نوێنەرێک دەیباتەوە کە زۆرترین دەنگ واتا ٥١٪ دەنگ یان زۆرترین دەنگی بەدەست هێنابێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە کەمینە ڕامیارییەکان لە بازنە بچووکەکاندا نوێنەڕێ پەرلەمانیان نەبێت.

سیستەمی لیست

لەم سیستەمەدا وڵات دابەش دەکرێت بەسەر چەند ناوچەیەکی هەڵبژاردنی گەورە و فراوان، لەم هەڵبژاردنە دەنگدەران ژمارەیەک لە نوێنەران هەڵدەبژێرن، ژمارەی نوێنەرەکان لەگەڵ ژمارەی دەنگدەرانی  ئەو ناوچەیە.
هاوڕێژە و یەکسانن، دەنگدەر بۆیە هەیە دەنگی خۆی بە چەند نوێنەرێک بدات و ناوەکانیان بخاتە ناو لیستەکەوە بۆیە پێی دەگوترێت (لیستی هەڵبژاردن) یاخود (لیستی نیشتیمانی) یان (هاویەکبوونی لیستەکان).

سیستەمی زۆرینە

ئەم سیستەمە بەپێی وەدەست هێنانی زۆرینەی دەنگەکان لە ناوچەکانی هەڵبژاردن دەبێت جا چ دەنگدان بۆ تاکە کەسێک بێت، یا لەسەر بنەمای لیستی بێت، زۆرینەکەش بە زۆرینەیەکی ئاسان دەبێت، کە بەو پێیە پاڵێوراوەکە دەباتەوە و هەڵدەبژێردرێت بە گوێرەی وەدەست هێنانی زۆرترین دەنگ لەو ناوچانەی بەدەستیان هێناوە هەرچەندە کۆی دەنگەکانی پاڵیوراوانی (کاندیدەکانی) دیکەی ئەم ناوچەیەی هەڵبژاردن لە نیوە بەرەو سەرووتر بێت، ئەم سیستەمەش لە ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان پیادە دەکرێت، وەک بەریتانیان و ئەمریکا و یابان و لە عێراقیشدا لە سەردەمی حوکمی پاشایەتی کاری پێ دەکرا، یاخود بەپێی زۆرینەیەکی کراوە دەبێت کە لەم یاسایەش دا پاڵێوراوە کە دەبیت لە نیوە زیاتری دەنگەکانی ناوچەی هەڵبژاردنەکە بەدەست بێنێت، جا ئەگەر هیچ پاڵێوراوێک (کاندیدێک) لەو ڕێژەیە بەدەست نەهێنا ئەوا هەڵبژاردن دووبارە دەکرێتەوە.

یاسای ڕێژەیی

ئەم یاسایە لە زۆربەی وڵاتە ئوروپادا پیادە دەکرێت، ئەمەش وەکو یاسای هەڵبژاردنی لیستی دەبێت، لە ناوچەکانی هەڵبژاردندا، ژمارەی کورسیەکانی دیاری دەکرێت، بەپێی لیستەکان و حیزبەکانیش هەر یەک بە ڕێژەی چەند جۆریکە لەوانە هەندیك لەسەر شێوەی لیستی داخراو دەبێت، لەم حاڵەتەشدا دەنگدەر دەنگ دەداتە یەکێ لە لیستەکان، بە بێ ئەوەی مافی گۆڕانکاری و گۆڕینی دووەمی بە هەڵبژاردنی لیستی کراوەیی دەبێت بۆ بەهێزکردنی لیستی ڕێژەیی، دەنگدەران سەربەستن لە هەڵبژاردنی چەند ناوێک لە لیستە جیاجیاکان، یاسای ڕێژەیی نزیکترین یاسایە لە دیموکراتیەت، لەبەر ئەوەی هێز و قەوارەی حیبزکانی تێدا دیارە.


سەرچاوەکان



45194 بینین