تامێسک (herpes)

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-21-10:41:00 - کۆدی بابەت: 2461
تامێسک (herpes)

ناوه‌ڕۆك

تامێسک (herpes)

کاتێک ئەم برینە دروست دەبێت نیشانە سەرەتاییەکانی بریتین لە سوتانەوە، وەرەمێکی بچووک لە ناوچەی سوتانەوەکە، پاشان بڵقی زۆر بچووک لە پاڵ یەکتر دروست ئەبێت لەسەر لێو و پێستی دەوروبەری لێو، پاشآن بڵپەکان دەتەقن و برینێکی ڕووکاری بەئازار دروست ئەبێت.

هۆکار

هۆی دروست بوونی تامێسک جۆرێک لە ڤایرۆسە. یەکەم جار توش بوون بەم ڤایرۆسە لە تەمەنی منداڵیدا دەبێت. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، یەکەم جار توشبوون بەم ڤایرۆسە هیچ کاریگەرییەکی خراپی ئاشکرای ناکات. بەڵام لە ناو خانەکانی شانەی دەماردا بە ناچالاکی دەمێنێتەوە، کاتێک کە بوار ڕەخسا و شوێنەوار لە بار بوو چالاک دەبن و کاریگەری خراپ و زیان بەخش دروست ئەکەن.
برینی تامێسک بە ئاسایی لەو کەسانەدا دەبینرێ کە لە تەمەنی منداڵیدا تووشی ئەم جۆرە ڤایرۆسە بووبێتن و هەڵگری ڤایرۆسەکە بن.

هەرچەندە لەوانەیە نەخۆشەکە لە تەمەنی منداڵیدا هەستی بە توشبوون بەم جۆرە ڤایرۆسە نەکردبێت. هەروەها دەبێ ئەوە بزانرێت کە هەموو ئەو کەسانەی هەڵگری ئەم ڤایرۆسەن مەرج نییە تووشی برینی تامێسک بن.

هەندێ هۆکاری یارمەتیدەر کە دەبنە هۆی گەشەسەندنی برینی تامێسک:

  1. نەخۆشیە سۆ، تادارەکان.
  2.  هەڵامەت.
  3.  بۆماوەیەکی درێژخایەن بەر تیشکی خۆر کەوتن (تیشکی سەروو وەنەوشەیی)
  4. سوڕی مانگانەی ئافرەت.
  5. پەستانی دەروونی.


سەرچاوەکان



1608 بینین