ڕۆڵی قەتماغەی میکرۆبی لە کلۆربوونی ددان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-21-15:25:00 - کۆدی بابەت: 2473
ڕۆڵی قەتماغەی میکرۆبی لە کلۆربوونی ددان

ناوه‌ڕۆك

ڕۆڵی قەتماغەی میکرۆبی لە کلۆر بوونی ددانەکاندا

چەند خولەکێک دوای شۆرینی دەم و ددان هەموو ڕووەکانی ددان بە توێژاڵیکی تەنک لە پڕۆتین کە لە ناو لیکدایە دادەپۆشرێت کە لە زاراوەی پزیشکی دداندا پێی دەوترێ pellicle پێلیکڵ. ئەم پێلیکڵەش بە خێرایی دەکەوێتە بەر هێرشی میکرۆبەکانی ناو دەم، هەندێ لەم بەکتریایانە ماددەیەک دروست دەکەن ەک بە هۆیەوە زیاتر بە ڕووی پێلیکڵەکەوە دەلکێن و قەتماغەیەکی میکرۆبی دروست یەکەن، خێرایی دروست بوونی قەتماغەی میکرۆبی لە تاکە جیاوازەکاندا وە لە کاتە جیاوازەکاندا جیاوازە، وە هۆکاری وەک پاکوخاوێنی ناو دەم، جۆری خۆراک، چۆنێتی ڕیزبوونی ددانەکان لە ناو دەمدا، جوڵەی زمان و گوپ، کۆئەندامی بەرگری لەش، جوڵەی لیک، وە هەندێکی تر کاریگەرییان هەیە لەسەر دروست بوونی.

بۆ نموونە جووڵەی زمان و گوپ و هاتوچۆی لیک تا ڕاددەیەک میکرۆبەکان لەسەر ڕووی ددانەکان کەم دەکەنەوە. لەبەر ئەوە کە لە کاتی خەودا جوڵەی زمان و گوپ کەمە هاتوچۆی لیک کەم دەبێتەوە، هەروەها دەردانی لیک لە لایەن لیکە ڕژێنەکانەوە کەم دەبێتەوە لە کاتی خەوتندا بەهۆی هۆکارە فیسیۆلۆجییەکانەوە لەبەر ئەوە قەتماغەی میکرۆبی خێراتر دروست ئەبێت و بۆ ماوەیەکی زیاتر لە سەر ڕووی ددانەکان دەمێنێتەوە.
بەکتریای (میکرۆبی) کلۆری زا بۆ مانەوەیان پێویستیان بە هەندێ شوێنەوار و باری تایبەت هەیە، شۆردنی دەم و ددان بە شێوەیەکی بەردەوام مانەوەی بەکتریاکان دەخاتە مەترسیەوە و دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئەو شوێنەوارا لەبارە کە بۆ بەکتریاکان پێویستە.

 


سەرچاوەکان



792 بینین