ڕزگاربوون لە شاوشانک - The Shawshank Redemption

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-21-15:44:00 - کۆدی بابەت: 2476
ڕزگاربوون لە شاوشانک - The Shawshank Redemption

ناوه‌ڕۆك

زانیاری فیلم

دوای ئەوەی ئاندی دوفرین تۆمەتبار دەکرێت بە کوشتنی هاوسەرەکەی زیندانی هەتاهەتایی دەکرێت و دەنێردرێتە زیندانی شاوشانک و لەوێ تووشی چەندین کێشە دەبێتەوە بەڵام ئاندی دوفرین هیوای خۆی لەدەست نادات.فیلمەکە بەگشتی ژیانی ئاندی دوفرین لەناو زینداندا پیشان دەدات وەهەروەها ڕفتاری چەند زیندانیەک لەگەڵیدا و ناسینی چەند کەسێک تازە دەبێتە هۆی گۆڕینی ژیانی. فیلمی ڕزگار بوون لە شاوشانک فیلمێکی درامیە و لە ساڵی ۱۹۹٤ لەلایەن فڕەنک دێرەبۆنت دەرهێنراوە و فیلمەکەی لە ڕۆمانی (Rita Hayworth and Shawshank Redemption) کە ستیڤن کینگ لە ساڵی ۱۹۸۲ نووسیویەتی. وەهەروەها تیم ڕۆبنس کە رۆڵی سەرەکی دەبینێت ڕۆڵگێڕانێکی نایاب دەبینێت لە ڕۆڵی ئەندرێ دوفرین هەرچەنە دەهێنەر سەرەتا دەیویست ڕۆڵەکە بداتە تۆم هانکس بەڵام تۆم ڕۆڵەکەی ڕەتکردەوە بۆ ڕۆڵ بینین لە فیلمی فۆڕێست گەمپ٫وە فرەنک دێرەبۆنت و ستیفن کینگ سکرینپلەی فیلمەکەیان نووسیوە. وە ئاوازی فیلمەکە تۆماس نیومان دایڕشتووە وە هەرچی کاری سینەماتۆگرافیە لەلایەن سینەماتۆگرافەری گەورە دۆجەر دیکینز ئەنجام داوە.وە بوودجەی فیلمەکە ۲٥ ملیۆن دۆلار بووە و داهاتەکەشی نزیکەی ٦۰ ملیۆن دۆلارە.فیلمەکە لە ماڵپەڕی (IMDB) بەرزترین ڕەیتینگی هەیە و توانویەتی ڕەیتینگی ۹.۳ی بهێنێت لەکۆی ۲.۳ ملیۆن دەنگ وە هەروەها پلەی یەکەمی گرتووە لە باشترین ۲٥۰ فیلم بەپێی ماڵپەڕی (IMDB) وە لە ماڵپەڕی (Rotten Tomatoes) لە سەدا ۹۰ی هێناو. وە فیلمەکە پاڵێوڕاوی ۷ خەڵاتی ئۆسکار بووە بەڵام هیچ خەڵاتێکی نەبردەوە ئەمیش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی چەندین فیلمی دیکەی نایاب وەک فۆڕێست گەمپ و پەڵپ فیکشن و لیۆنی پڕۆفیشناڵ کە دەستیان گرتبوو بەسەر خەڵاتەکانی ئۆسکار

دەرهێنەر

فرەنک دێرەبۆند
 

ئەكتەرەكان

تیم رۆبینس,بۆب گەنتن,کڵانسی بڕاون
 

نووسەرەكان

پیت ڤۆن شۆڵی,ستیڤن کینگ,فرەنک دێرەبۆند
 

كات

142 خولەك

تێچوو

25 ملیۆن دۆلار

بەرواری بڵاوبوونەوە

22/9/1994
 
 


سەرچاوەکان



1514 بینین