بووشی ئۆتۆمبێل چیە و ئیشی چیە؟

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-02-22-00:59:00 - کۆدی بابەت: 2496
بووشی ئۆتۆمبێل چیە و ئیشی چیە؟

ناوه‌ڕۆك

بووشی ئۆتۆمبێل چیە و ئیشی چیە؟

زۆربەمان ناوی (بووش)مان بیستووە لە ئۆتۆمبێلەکەماندا . بەڵام هیچ کات ئەرک و گرنگی بووش مان نەزانیوە . وە هیچ کات گرنگی ئەم پارچە گرنگەی ئۆتۆمبێلەکەمان نەزانیوە. وە کەم کەس دەزانێت ئەگەر بووش خراپ بێت چی ڕوو دەدات لە ئۆتۆمبێلەکەی.

سوودەكانی بووش چیە لە ئۆتۆمبێل دا

  1. هەر ئۆتۆمبێلێك كۆمەڵێك بووشی هەیە، ئەمەش بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەكە زۆرترین نەرمی هەبێت. 
  2. بووش هاوسەنگی ئۆتۆمبێل ڕادەگرێت. 
  3. کەم کەرەوەی سەوتی تاسەو ڕەگەڵەیە لە ئۆتۆمبێل دا. واتە بووش هەڵمژینی سەوتی تاسەو ڕەگەڵەیە.
  4. بە هۆی بووشەوە هەندێك پارچەی ئۆتۆمبێل بەستراوەتەوە بە یەکەوە. (وەک: بوشی تەبەڵە. بەهۆی بووشی تەبەڵەوە، تەبەڵە بەستراوەتەوە بە شانصی ئۆتۆمبێلەکەوە.)

لە کاتی پچڕانی و خوران و ڕزینی بووش چی لە ئۆتۆمبێل دا ڕوو دەدات؟

  1. بەخوران یان ڕزینی یان پچڕانی بووشی ئۆتۆمبێل دەبیتە هۆی تەقەتەق‌و كرتە كرت لە ئۆتۆمبێل لە کاتی تاسەو ڕەگەڵە.
  2. بە خورانی یان ڕزینی یان بچڕانی بووش دەبێتە هۆی تێکچوونی میزانیەی ئۆتۆمبێل . وە تێکچوونی میزانیەی ئۆتۆمبێلیش دەبیتە هۆی داخورانی تایەی ئۆتۆمبێل.

تێبینی

شێوەی بووش لە ئۆتۆمبێلێکەوە بۆ ئۆتۆمبێلێکی تر جیاوازە.
پێویستە لە دوای گۆڕینی بووشی تەبەڵە لە ئۆتۆمبێل دا. دوا بەدوای ئەوە ئۆتۆمبێلەکە میزانیە بکرێت.


سەرچاوەکان



1255 بینین