ماڵی هاوڕێ لەکوێیە؟(1987) - خانه دوست کجاست

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-23-00:45:00 - کۆدی بابەت: 2565
ماڵی هاوڕێ لەکوێیە؟(1987) - خانه دوست کجاست

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

خانە دوست کجاست (١٩٨٧) فیلمێکی ئێرانیە و کاری نووسین و دەرهێنانی لەلایەن عەباس کیاڕۆستەمییەوە ئەنجامدراوە و لە ساڵی ١٩٨٧ بڵاوکراوەتەوە. ئەم فیلمە بەشی یەکەمین (تریلۆجی کوکر) یان سیانەی کوکر ـە و هەردوو فیلمی ( زندگی و دیگر هیچ) و ( زیر درختان زیتون) لەدوای ئەمەوە دروست کران. فیلمی خانه دوست کجاست دەکرێ بوترێ لە کورتەچیرۆکی (بۆچی خاتوونی مامۆستا گریا؟) ـەوە وەرگیراوە، کە نووسەرەکەی واتە ( بهروز تاجور) دوای قسەکردن و نەگەیشتنە ئەنجام لەگەڵ کیاڕۆستەمی دەڵێت کە کیاڕۆستەمی بەبێ پرسی ئەو لە چیرۆکەکەی ئەوی وەرگرتووە. بەڵام لەلایەن کیاڕۆستەمییەوە بە درۆ خرایەوە و وتی هەرگیز شتی وانەبووە. خانە دوست کجاست لە لیستی ئەو ٥٠ فیلمەی کە دەبێت پێش ١٤ ساڵی بیانبینین لە بونیادی فیلمی بەریتانیا دانراوە. لە ساڵی ١٩٩٠ فیلمەکە بووە براوەی خەڵاتی پڵنگی برۆنزی فیستیڤاڵی لۆکارنۆ. ناوی فیلمەکە لە شیعرێکی (سوهراب سپهری) ـەوە وەرگیراوە. چیرۆکی فیلمەکە باسی منداڵێک دەکات کە بە هەڵە دەفتەری هاوڕێکەی هەڵدەگرێتەوە و لەگەڵ خۆی دەیهێنێتەوە، بۆ ئەوەی دەفتەرەکەی بۆ بگەڕێنێتەوە دەڕواتە گوندێکی دیکە و بەدوای ماڵەکەیاندا دەگەڕێت، لە ڕێگاشدا چاوی بە چەند کەسێک دەکەوێت و هەر یەکەیان بەپێی شێوازی ژیانی خۆیان جۆرە مامەڵەیەک لەگەڵ کوڕەکەدا دەکەن، هەوڵدانی ئەم کوڕە زۆر هاوڕێیانەیە بەڵام ڕێگاکەی سەخت و کاتەکەی کەمە. فیلمەکە خاوەنی خەڵاتی فیستیڤاڵەکانی خەڵاتی تایبەتی دادوەران لە فیستیڤاڵی فیلمی فەجر. خەڵاتی سینەما لە فیستیڤاڵی کان میدالیای زێڕینی جیڤۆنی کاسەی زیوی لە فیستیڤاڵی ڕیمینی باشترین فیلم لە بەلجیکا باشترین فیلمی منداڵان لە ئەمستردام باشترین فیلمی فیستیڤاڵی ڕۆم

دەرهێنەر

عەباس کیاڕۆستەمی

نووسەرەكان

عەباس کیاڕۆستەمی

ئەكتەرەكان

بابەک ئەحمەد پور,ئەحمەد ئەحمەد پور,خێدە

كات

83 خولەك

بەرواری بڵاوکردنەوە

31/1/1987


سەرچاوەکان



737 بینین