ئوونیاتی لە کوردستان

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-23-20:52:00 - کۆدی بابەت: 2605
ئوونیاتی لە کوردستان

ناوه‌ڕۆك

ئوونیاتی لە کوردستان

ئوونیاتی یان دیەنەکانی سەر بە ئایینزانی کڵێسەی ڕۆژهەڵاتی سەر بە کڵێسەی ڕۆمای کاسۆلیکی، لە کوردستاندا لە چوار تایەفە پێک هاتوون:
ئەرمەنی کاسۆلیکی، کلدان، کاسۆلیکی گریگۆری و کاسۆلیکی سوریانی. ئەمانە هەموویان تێکڕایی، بە نزیکەی لە ٧٠٪ی هەموو دیانەکانی کوردستان دەبن و بە زۆری لە شارە گەورەکاندا دەژین.

ئەرمەنی کاسۆلیکی:

ئەرمەنە کاسۆلیکەکان، نزیکەی ٢٠٪ گشت ئەرمەنەکانی کوردستان دەبن. لە ڕووی ئیدارەی کڵێسەییەوە، ئەو تایەفە ئەرمەنانە سەر بە چەند ئەبرەشیەن و لە هەمووشیان بە ناوبانگتر، ئەسقۆفیای ماردینە، کە ساڵی ١٧٠٨ی زاینیدا دەمەزراوە. واتا کۆنترین ئەبرەشییەی ئەرمەنە کاسۆلیکەکانە. ئەم تایەفەیە، ژمارەیەکی زۆر کڵێسە و خوێندنگا و نەخۆشخانە و مەنەستیرییان، لە زۆر جێگەی کوردستاندا هەیە.

کلدان:

دووەمین تایەفەی ئوونیاتی کلدانەکانن. کڵێسەی ئەو تایەفەیە، لە ئەنجامی تێکچوونی کڵێسەی نەستۆرییەکاندا، لە چەرخی حەڤدەی زایینیدا دروست کراوە. ژمارەی کلدانەکان بە تەواوی لەبەر بەردەست نییە، بەڵام نزیکەی شەست هەزار کەس دەبن. هەتا جەنگی یەکەمی جیهانی بە زۆریی لە باکووری کوردستاندا دەژیان. بەڵام لە کاتی جەنگەکەدا و لە دوای جەنگەکە، ڕوویان لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان کرد، وەکوو شارەکانی موسڵ و هەولێر و کەرکووک. لە کوردستاندا چەند ئەبرەشییەکیان هەیە لەوانە : دیاربەکر، کە لە ساڵی ١٥٥٣ی زایینیدا دروست کراوە، ماردین کە لە هەمان ساڵدا دروست کراوە. سیرت کە لە سالی ١٨٥٨دا دروست کراوە. بەڵام ئەمڕۆ تەنیا یەکەمیان کار دەکا.

سووریانی – کاسۆلیکی (سووریانی)

ئەمڕۆ چەند هەزار سووریانییەک لە کوردستاندا دەژین، بە زۆری لە ناوچەکانی ماردین و دیاربەکر لەو دوو شارەدا ئەبەشییەیان هەیە، لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە ئەبرەشییەی دیمەشقن.

گریگۆری کاسۆلیکی

ژمارەیەکی زۆر کەم لە دیانەکانی کوردستان، لەسەر ئەم ئایینزایەن. تاکوو ئێستا ژمارەیان بە تەواوی نازاندرێت. بەڵام هەر دەوروبەری هەزار کەس دەبن.


سەرچاوەکان



476 بینین