نیشانە‌کانی دابە‌زینی شە‌کرە‌ی خوێن

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-23-22:13:00 - کۆدی بابەت: 2613
نیشانە‌کانی دابە‌زینی شە‌کرە‌ی خوێن

ناوه‌ڕۆك

نیشانە‌كانی دابە‌زینی شە‌كرە‌ی خوێن

ڕە‌نگە‌ مرۆڤ ڕۆژانە‌ تووشی چە‌ندان حاڵە‌تی بێھێزی و سە‌رسوڕان و ھێڵنج ھاتنە‌وە‌ بێتە‌وە‌، ڕە‌نگە‌ ئە‌وانە‌ پیوە‌ست بن بە‌ چە‌ند حاڵە‌تێكی ئاسایی وە‌یا نە‌خۆشییە‌وە‌ لە‌وانە‌ دابە‌زینی ڕێژە‌ی شە‌كرە‌ی خوێن.
ڕە‌نگە‌ تۆ لە‌سە‌ر كاربی وە‌یا بە‌ڕێگە‌وە‌یت لە‌ناكاو ھە‌ست دە‌كە‌یت كە‌ لە‌شت بێھێزە‌ و دە‌لە‌رزیت و ئارە‌ق دە‌كە‌یت، ھاوكات لێدانی دڵت زیاد دە‌كات و توانای بیركردنە‌وە‌ و ناسین و بیرھاتنە‌وە‌ت كە‌م دە‌بێتە‌وە‌، بێجگە‌ لە‌ ھە‌ستكردن بە‌ برسێتییە‌كی زۆر و دە‌مارگیری و ھە‌ڵسوكە‌وتی نامۆ و سە‌یر و نائاسایی. 
گرنگە‌ كە‌ دە‌ركە‌وتنی ئە‌و نیشانانە‌ بە‌ ھێند وە‌ربگریت و فە‌رامۆشیان نە‌كە‌یت، چونكە‌ بە‌ردە‌وامیان دە‌تگینێتە‌ حاڵە‌تی خراپتر، تۆ ئە‌گە‌ر ڕێژە‌ی شە‌كری خوێنت دابە‌زی ئە‌و نیشانانە‌ی كە‌ باس كران لێت بە‌دیاركە‌وت و ئە‌گە‌ر چارە‌سە‌ری نە‌كە‌یت تووشی دە‌مارگیری و لە‌ھۆشخۆچوون دە‌بیت.
بۆیە‌ بۆ دڵنییا بوونە‌وە‌ لە‌وە‌ی ئە‌و ھۆكارانە‌ی كە‌ باس كران بۆ دابە‌زاندنی ڕێژە‌ی شە‌كرە‌ دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌، پێویستە‌ پشكنینی ڕێژە‌ی شە‌كرە‌ی خوێن بكە‌یت و ئینجا شتێكی شیرین وە‌یا شە‌ربە‌ت یان شە‌كراو بخۆیتە‌وە‌ و خۆت چارە‌سە‌ر بكە‌یت.
دابە‌زینی ڕێژە‌ی شە‌كرە‌ واتە‌ كە‌ ڕێژە‌كە‌ی لە‌ خوێن دە‌گاتە‌ كە‌متر لە‌ ٥٠ملگم/دیسیلیتر و ھۆكارە‌كە‌شی بۆ زیادبوونی چالاكی لە‌ش و ئە‌نسۆلین و وە‌رنە‌گرتنی بڕی پێویستی خۆراك لە‌ دوای وە‌رگرتنی چارە‌سە‌ری شە‌كرە‌.


سەرچاوەکان



3841 بینین