کێ کەرێی دۆزییەوە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-01:37:00 - کۆدی بابەت: 2630
کێ کەرێی دۆزییەوە؟

ناوه‌ڕۆك

کێ کەرێی دۆزییەوە؟

کەرێ کۆنترین خواردن بووە کە مرۆڤ ناسیویەتی، لە سەرتاسەری جیهانیشدا دەخورێت. ئەوەی جێی سەرسوڕمانە لە سەردەمی کۆندا لە زۆر ناوچەکانی جیهاندا وەکو خواردن بەکارهێناوە.
هیندستانۆسەکان لە پەرستگەکانیاندا کەرێیان وەک قوربانی بەکار هێناوە، گریک و ڕۆمانەکانیش کەرێیان هێناوە و باوەڕیشیان وابووە دوکەڵی کەرێی سووتاو بۆ چاو ئێشە باشە، هەروەها ڕۆمانییەکان کەرێیان وەکو هەتوان بۆ دەم و چاو و قژ بەکارهێناوە.
لە ئیسپانیادا سێسەد ساڵ پێش ئێستا کەرێ تەنیا لە دوکانی دەرمان فرۆشیدا بەرچاو دەکەوت، مرۆڤە سەرەتاییەکان ئەوانەی کەرێیان خواردووە زۆر کەم بوونە، بە تازەیش هەرگیز نەیان خواردووە، بە ڕاوی ''شلی'' هەڵیان گرتووە، هەندێک خەڵکیش وەکو شتێکی بەنرخ و تایبەت زیاد لە سەد ساڵ هەڵیان گرتووە. 
ڕەنگە پیشەسازی کەرێ وەکو خۆراک لە وڵاتانی ئەسکەندەنافیاوە چووبێتە ئەوروپاوە، بەڵام کەرێ ئەمڕۆ خواردنێکی زۆر گرنگە لەسەرانسەری جیهاندا. کەرێ سەرچاوەیەکی خۆراکی زۆر باشە بۆ وزە و بە ئاسانی و خێراش هەرس دەکرێت. 
هەروەها تایبەتمەندی مانەوەشی باشە، واتە بۆ ماوەیەکی زۆر لە گەدەدا دەمێنێتەوە، ئەمەش بەسە بۆ ئەوەی مرۆڤ وزەی تەواوی هەبێت لە ئیش کردندا لە ماوەی نێوان ژەمەکاندا.
پیشەسازی کەرێ لەگەڵ مانگادا دەست پێدەکات، دوای دۆشینی، کەرێکە لە شیرەکە جودا دەکرێتەوە و لە پلەی گەرمای ئاساییدا دادەنرێت تا ترش دەبێت، ترش بوونی کەرێ تامێکی دەداتێ و کەرێ و چەوری گرتنەکەشی ئاسان دەبێت. دوای ئەوە بە کوشتنی هەرچی بەکتریا و ترشییە تیایدا پاک دەبێتەوە. کرداری چەوری کردنەکەش بە کۆکردنەوەی خرۆکە ڕۆنییەکەی ناو شیرەکەی دەبێت تا بتوانین چەوری شیرەکەی لێ دەرکەین.
ئەو چەوری گرتنەش بەشێکی بەتاڵ کردنی ڕۆنەکەیە لە کەرێکە، ئەمجا کەرێکە لەگەڵ ئاودا تێکەڵ دەکرێت لە کردارێکدا بۆ دەرهێنانی چەورییەکە. پاشان ئاوەکە وشک دەکرێتەوە، دوای ئەوە کەرێکە دروست دەکرێت بە پاڵەپەستۆی دوو لولەک بۆ ئەوەی نەرم بێتەوە و یەک تام و ڕەنگ بدات، بە جۆرێک کە ئامادە بێت بۆ بەرگ تێگرتن و ناردنە بازاڕ.


سەرچاوەکان



756 بینین