داهێنەری مەکینەی بەرگدروو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-25-16:56:00 - کۆدی بابەت: 2671
داهێنەری مەکینەی بەرگدروو

ناوه‌ڕۆك

داهێنەری مەکینەی بەرگدروو

دەڵێن پیاوێكی دۆزەرەوە، جارێکیان خۆی لە شوێنێکی زۆر دووری جیهاندا بینییەوە، کاتێک چاوپێکەوتنی لەگەڵ خەڵکی ئەو ناوچەیەدا دەکرد، باوەڕی نەدەکرد هیچ ڕوویەکی شارستانی تیایاندا ببینێت، بەڵام کوت و بڕێکی زۆر گەورە بوو کاتێک لە کوخی سەرکردەکەیاندا ئامێری بەرگ دوورینی بینی. چونکە ئەو خێلە توانیبوویان لە نزیکترین ناوچەی شارستانی لێیانەوە، ئامێرێکی بەرگ دورینیان دەست بکەوێت. 
بەرگ دوورین بۆ مرۆڤ زۆر گرینگە، بە مەرجێک دەبێت ئامێرێکی بۆ دابهێنرێت، بەڵام مێژووی داهێنانی ئامێری بەرگ دورین مێژوویەکی زۆر تراجیدییە. ''تۆماس سێنت''ـی ئینگلیزی یەکەمین ئامێری بەرگ دورینی داهێنا و لە ساڵی ١٧٩٠ دا دەستا وێردی داهێنانی لەسەری وەرگرت. مواسەفاتەکانی ئەم ئامێرە زۆر لەم ئامێرە تازانەی ئەمڕۆ دەچوو، مەبەست لە دروست کردنیشی تا ڕادەیەکی زۆر ئیش کردن بوو لەسەر چەرم، بەڵام ئەم ئامێرە هەرگیز بەکار نەهێنرا و داهێنەرەکەشی هیچ قازانجێکی لێوە دەست نەکەوت.
لە ساڵی ١٨٣٠ بەرگ دورێکی فەڕەنسی هەژار کە ناوی ''بارلیمی تیمۆنز'' بوو ئامێرێکی بەرگ دورینی داهێنا کە زۆر لە ئامێرەکانی ئەمڕۆ دەچوو، لە فەڕەنسادا بەکار هێنرا، بەڵام کۆمەڵێکی توڕە لە کرێکاران کە دەترسان بەهۆی ئەو ئامێرەوە زیانیان لێ بکەوێت، هەستان کارگە و ئامێریان شکاند و تیمۆنیریش بە هەژاری سەری نایەوە.
هەر لەو کاتەدا پیاوێکی نیویۆرکی بە ناوی وولتەر هۆنت، ئامێرێکی بەرگ دورینی داهێنا کە دەرزییەکی چەماوەی لەسەر بوو، ئەو دەرزییەش تەقەڵی دروومانەکەی لە قوماشێکەوە دەبردە ئەو دیو، لەو دیویشەوە دەزویەکی تر دەیگرت، بۆ ئەوەی ببێتە دوو تەقەڵ پێکەوە بە یەکدا بچن. بەڵام هۆنت نەیتوانی بۆ ئەم داهێنانەی، دەستا وێردی داهێنان وەربگرێت. بۆیە شەرەفی دەستا وێردی داهێنانی یەکەمین ئامێری بەرگ دورین درایە ''ئەلیاس هاو'' لە ساڵی ١٨٥١یشدا ''ئیسحاق سینجەر'' دەستا وێردی داهێنانی ئەمریکای بۆ ئەو ئامێرە بەرگدرووەی تایبەت بە خۆی وەرگرت.
لە ئەنجامی وەرگرتنی ئەو وەستاوێرد وەرگرتنەدا ناکۆکی کەوتە نێوان سینجەر و هاوەوە، بۆ ئەوەی کامیان شایانترن، بەڵام هاو لە دادگا بردییەوە و بەوەش قازانجێکی زۆری دەست کەوت. ئەڵبەت ئەمڕۆ هەزاران جۆر ئامێری بەرگ دوورین هەیە، هەیانە تایبەتە بە دورینی ''چەرم، پێڵاو، لێفە، کڵاو، قۆپچە'' ـوە.


سەرچاوەکان



738 بینین