فشارەکانی ژیان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-18:21:00 - کۆدی بابەت: 2684
فشارەکانی ژیان

ناوه‌ڕۆك

فشارەكانی ژیان

فشاری ڕۆژانە و سترێس لەو شتانەن كە ڕووبەڕووی هەموو تاكێك دەبێتەوە لە تەمەنە جیاجیاكاندا، كە دەتوانین چارەسەریان بكەین بەچەند ڕێگەیەكی جیاواز، هەندێك لەو ڕێگایانە بریتین لە:

  1. ڕێكخستنی كاتەكانمان.
  2. چارەسەر كردنی كێشەكاننمان.
  3. قوبووڵكردنی ئەو شتانەی كە ناتوانین بیانگۆڕین.
  4. چۆن لە ژێر فشاردا بڕیار بدەین

ئەو شتانەی دەتوانین بیكەین لەم حاڵەتە

دەتوانین هەندێك شت پەیڕەوبكەین لەكاتی بڕیاردانێكی گرنگ كە لەژێر فشارداین، كە بریتین لە:

تێگەیشتن لە بارودۆخەكە

تێگەیشتن لە باروودۆخ بە خاڵێكی بەهێز دادەنرێت، تا زیاتر بزانیت ئەگەری بڕیاردانی ڕاستت زیاد دەكات، بۆیە بەپێویست دەزانرێت لەكاتی بڕیارداندا هەموو تواناكانت بەكاربهێنیت بۆ دۆزینەوەی زانیاری و پێشنیاردەكرێت دووربكەویتەوە لە وەرگرتنی قسەی كەسانی دەووروبەرت بەڵكو باشترە سەرچاوەی باوەڕپێكراو بەكاربهێنیت، هەوەها بەدووربە لە لایەنگری لەكاتی بڕیارداندا.

تێگەشتن لە ئەنجامەكانی بابەتەكە

باشترە كە چەند ڕێگایەك بەكاربهێنیت بۆ پێشبینیكردنی ئەنجامەكانی ئەو كار و بارودۆخەی كە بڕیاری لەسەردەدەین، هەروەها زانینی كاریگەرییە كورت و درێژخایەنەكان كە لەسەر خۆمان و كەسانی چواردەورمان دەبێت.

ڕاوێژكردن لەگەڵ كەسانی دیكە

دەتوانیت پرس و ڕاوێژ بە كەسانی تر بكەیت بەمەرجێك ئەوان كەسی شارەزابن و بە ژیرانە بڕیاربدەن، چوونكە ئەو كەسانەی كە بە ژیرانە و بابەتیانە بڕیاردەدەن ناهێڵن هەستەكانیان كاریگەری هەبێت لەسەر بڕیاردانیان بۆیە دەتوانن بە باشترین شێوە وەڵامت بدەنەوە.

فشارەكانی تەمەنی هەرزەكاری

چەند كێشەیەك دووچاری هەرزەكاران دەبێتەوە كە دەبێتە هۆی دروستبوونی فشار بۆیان بەدرێژایی ژیانیان، كە هەندێك لەو كێشانە بەبۆنەی چاولێگەرییەوەیە كە دەبێتە هۆی ئەنجامدانی كاری ناتەندروست وەك، بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان، جگەرەكێشان، خواردنەوە كحولیەكان، هەروەها یاری لەشجوانی و چەند كێشەیەكی تر، كە ئەمانە هەمووی دەبنە هۆی دروستبوونی فشار و هەروەها ئالودەبوون پێوەیان، بۆ كەمكردنەوە و نەهێشتنی ئەم خووانە چەند ڕێگەیەك هەیە لەوانە:

پشتگیریكردن لە لایەن خێزانەوە

بەگشتی خێزان و بە تایبەتی باوكان كاریگەرییان هەیە لەسەر ڕەفتارەكانی منداڵەكانیان، بۆیە پێوستە ئامادەبیت لەكاتی بوونی هەر كێشەیەك و چارەسەر كردنی، هەروەها دەبێت لە ژیانی منداڵەكانتدا بەشدار بیت بۆ ئەوەی لە كێشەكانیان تێبگەیت كە دوچاریان دەبێتەوە.

هەڵبژاردنی هاوڕێی گونجاو

هاوڕێ كاریگەری زۆری هەیە لەسەر هاوڕێكەی، بۆیە پێویستە بەدووربین لەو جۆرە كەسانەی كە ڕەفتاری ناتەندرووست و مەترسیدار ئەنجامدەدەن، بەڵكو دەبێت هاوڕێی باش هەڵبژێرین بۆ ئەوەی تووشی كێشە نەبین.


سەرچاوەکان



739 بینین