کام وڵات بۆ یەکەمجار ئاڵای بەرز کردەوە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-26-20:18:00 - کۆدی بابەت: 2690
کام وڵات بۆ یەکەمجار ئاڵای بەرز کردەوە؟

ناوه‌ڕۆك

کام وڵات بۆ یەکەمجار ئاڵای بەرز کردەوە؟

لەگەڵ ئەوەدا لە دێر زەمانەوە ئاڵا هەبووە، بەڵام تەنیا لە جەنگەکاندا بەکار هێنراوە بۆ ئەوەی نیشانەیەک بێت بۆ شوێنی سەرکردەکان.
بیرۆکەی ئەوەی کە هەر وڵاتێک ئاڵایەکی تایبەت بە خۆی هەبێت، بیرۆکەیەکی تازەیە، یەکەمین ئاڵای لە پەڕۆ دروست کراویش لە داهێنانی ڕۆمانییەکان بووە، کە بریتیی بووە لە ئاڵایەکی چوار گۆشە بە نووکی نەیزەکەوە.
کاتێک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاڵایەکی تایبەتی بە خۆی دروست کرد، زۆربەی وڵاتانی ئەمریکا لە کاتی جەنگدا ئاڵای پاشاکانیان بەرز دەکردەوە.
فەڕەنسییەکانیش هێشتا ئاڵای سێ ڕەنگی بنەماڵەی بوربونیان هەڵدەدا، ئاڵای نیشتیمانی بەڕیتانیاش ئاڵای سانت جۆرج بوو، بەڵام ئاڵای یەکگرتووی بەریتانیا لە ڕۆژی یەکی کانونی دووەمی ساڵی ١٨٠١دا ڕاگەیەنرا.
ڕەنگە کۆنترین دوو ئاڵای نیشتیمانی ئاڵای دانیمارک ١٢١٩ و ئاڵای سویسرا ١٣٣٩ بووبێت، دوای ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئاڵایەکی تایبەت بە خۆی هەڵبژارد، زۆر لە وڵاتانی تری جیهان چاویان لێ کرد، دوای شۆڕشی فەڕەنساش ئاڵایەکی سێ ڕەنگ هەڵبژێردرا، بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی فەڕەنسا بکات.
بەڵام ئاڵایەک بەڕەنگەکانی سەوز و سپی و سوور بۆ یەکەمین جار ئیتاڵییەکان لە ساڵی ١٨٠٥دا هەڵیان بژارد.


سەرچاوەکان



1183 بینین