تاڤگەکانی نیاگارا

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-26-20:46:00 - کۆدی بابەت: 2692
تاڤگەکانی نیاگارا

ناوه‌ڕۆك

تاڤگەکانی نیاگارا

تاڤگەکانی نیاگارا، دەکەوێتە سەر ڕووباری نیاگارا، لە دووری ٢٥ کیلۆمەتری باکووری ڕۆژئاوای بۆڤالۆی نیو یۆرکەوە.
ڕووباری نیاگارا لە دەریای ''ئیری'' یەوە سەرچاوە دەگرێت، بە چوار دەریای مەزندا تێدەپەڕێت تا دەریای ئۆنتاریۆ، لە نیوە ڕێگەکەیدا کە ٥٨ کیلۆمەتر دەبێت زۆر بە خێرایی بەسەر بەردێکی زۆر بەرزدا دەچێت، کە تاڤگەکانی نیاگارا پێک دەهێنێت.
تاڤگەکانی نیاگارا لە دوو تاڤگە پێک دێت کە تاڤگەی کەنەدی و تاڤگەی ئەمریکییە، نزیکەی ٩٤ لە سەدی تاڤگەی  نیاگارا، واتە ٣٧١ ملیۆن لیتر ئاو لە خولەکێکدا لە تاڤگەی کەنەدییەوە دێتە خوارەوە.
جیۆلۆجییەکان تاڤگەکانی نیاگارا بە ''گەنج'' دەزانن و دەڵێن تەمەنی دروست بوونی لە نێوان دە بۆ پانزە هەزار ساڵدایە.
لە چاخی بەفریندا، ڕووبارە بەفراویەکان هەموو ئەو شوێنانەی ئێستا پێی دەڵێن ناوچەی نیاگارا داپۆشیبوو. لەگەڵ توانەوەی بەفرەکاندا دەریای ''ئیری'' دروست بوو، ئاوەکەش بەرەو باکوور بەرێکەوت و بوو بە ڕووبار. کاتێک بەرەو باکوور بەڕێکەوت، بە ناو بەردێکدا ڕۆیشت کە بە چینێکی سەخت لە بەردی قسڵ داپۆشرابوو، بەوەش تاڤگەکانی نیاگارا دروست بوو.
یەکەمین بابەت لەسەر تاڤگەکانی نیاگارا، لە ساڵی ١٦٩٧ و لەسەر دەستی دۆزەرەوەی فەڕەنسی لویس هینیبین دا نووسرا و بڵاو کرایەوە.
لە ساڵی ١٦٧٨ دا لیوس لە کاتی گەڕاندا ئەو جیهانە تازەیەی دۆزییەوە کە ئێستا پێی دەڵێن تاڤگەکانی نیاگارا.


سەرچاوەکان



1628 بینین