چارە‌سە‌ری سروشتی هە‌وکردنی گە‌دە‌

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-27-20:59:00 - کۆدی بابەت: 2724
چارە‌سە‌ری سروشتی هە‌وکردنی گە‌دە‌

ناوه‌ڕۆك

چارە‌سە‌ری سروشتی ھە‌وكردنی گە‌دە‌

پسپۆرانی تە‌ندروستی ڕێنامییمان دە‌كە‌ن، كە‌ دووركە‌وینە‌وە‌ لە‌ ھە‌موو چارە‌سە‌رێك و ھە‌وڵبدە‌ین زیاتر چارە‌سە‌ری سروشتی وە‌ربگرین، بە‌ بڕوای ئە‌وان باشترین ڕێگە‌ بۆ ڕزگار بوون لە‌ ھە‌وكردنی گە‌دە‌ بریتین لە‌م چارە‌سە‌رە‌ سروشتیانە‌ی خوارە‌وە‌: 

یە‌كە‌م: شە‌ربە‌تی ئالۆڤێرا، ڕووە‌كی ئالۆڤێرا، «ڕووە‌كێكی گە‌ڵا پانی بیابانە‌كانە‌»ە‌، و یە‌كێكە‌ لە‌و ڕووە‌كانە‌ی كە‌ چە‌ندین سودی سە‌رسوڕھێنە‌ری ھە‌یە‌ بۆ پێست و قژ و بابە‌تی جوانكاری لێرە‌دا بۆ چارە‌سە‌ری ھە‌وكردنی گە‌دە‌ بە‌كاردە‌ھێنرێت. ئە‌ویش بۆ سوود وە‌رگرتن لە‌و‌ ماددە‌ لینجیە‌ی كە‌ لە‌ناو گە‌ڵای ڕووە‌كی ئالۆڤێرادا ھە‌یە‌، چوار كە‌وچك لە‌ ئالۆڤێرا لە‌گە‌ڵ نیو پە‌رداخ ئاو تێكە‌ڵ یە‌كتر دە‌كە‌ین تا وە‌كو شە‌ربە‌تی لێدێت و پاشان بیخۆینە‌وە‌.

دووە‌م: ئاوی برنج، دوو كوپ برنج لە‌گە‌ڵ یە‌ك لیتر ئاو بكوڵێنن و ئاوە‌كە‌ی دە‌گوشین تا سارد دە‌بێتە‌وە‌، دواتر بیخۆرە‌وە‌ چە‌ندان سوودی ھە‌یە‌ گرنگترینیان چارە‌سە‌ری دڵە‌كزێ و ھە‌وكردنی گە‌دە‌یە‌.

سێیە‌م: گێزە‌ر و شە‌ربە‌تی كە‌رە‌وز، تێكە‌ڵ كردنی دوو گێزە‌ر لە‌گە‌ڵ  چە‌ند چڵێك كە‌رە‌وز و ھە‌ندێك ئاو تێكە‌ڵی یە‌كتر بكە‌ن، بیخە‌نە‌ نێو خە‌ڵاتێكی كارە‌باوە‌ و تا دە‌بێتە‌ شە‌ربە‌تێكی سروشتی، پاشان بە‌یانیان بە‌ گە‌دە‌ی خاڵی بیخۆنە‌وە‌، ئە‌مە‌ سوودی یە‌كجار زۆری دە‌بێت.
زە‌نجە‌فیل و  ھە‌رمێ، ھە‌ردوو پێكھاتە‌ی ئە‌و بابە‌تە‌ دژە‌ بە‌كتریا و دژە‌ ژە‌ھری زۆر تێدایە‌ و دە‌بێتە‌ ھۆی لە‌ناوبردنی بە‌كتریا زیان بە‌خشە‌كانی ناو گە‌دە‌ی مرۆڤ.
سێو و گوڵی بابووە‌، لە‌گە‌ڵ كە‌مێك ئاوی سێو تێكە‌ڵی یە‌كتر بكە‌ن و لە‌ دە‌فرێك بیكوڵێنن و لە‌ جێگە‌یە‌كی سارد دایبنێن و ھە‌موو بە‌یانیە‌ك بیخۆنە‌وە‌.
ئاوی مە‌عدە‌نوس، لیترێك ئاو لە‌گە‌ڵ مە‌عدە‌نوس تێكە‌ڵی یە‌كتر بكە‌ن و بیخە‌نە‌ نێو بە‌فرگر و ڕۆژانە‌ بیخۆنە‌وە‌ و سوودە‌كانی یە‌كجار بە‌ھێز و یە‌كلاكە‌رە‌وە‌ دە‌بێت.


سەرچاوەکان



1200 بینین