هۆکار و چارە‌سە‌ری ڕە‌قبوونی خوێنبە‌رە‌‌کان

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-27-21:50:00 - کۆدی بابەت: 2727
هۆکار و چارە‌سە‌ری ڕە‌قبوونی خوێنبە‌رە‌‌کان

ناوه‌ڕۆك

ھۆكار و چارە‌سە‌ری ڕە‌قبوونی خوێنبە‌رە‌‌كان

دڵ خۆراك و ئۆكسجین لە‌ ڕێگە‌ی خوێنە‌وە‌ وە‌ردە‌گرێت و كە‌ بە‌ناو خوێنبە‌ری تاجیە‌وە‌ بۆ دێت، خوێنبە‌ری وردن و بە‌ناو ماسولكە‌كانی دڵ و دە‌بنە‌وە‌ كە‌ ھە‌میشە‌ و تا ژیان وە‌ك ترومپایە‌ك كار دە‌كات و خوێن بۆ ھە‌موو بە‌شە‌كانی لە‌ش پاڵ دە‌دات.
ئە‌و كاتە‌ی ئە‌و خوێنبە‌رانە‌ تووشی ڕە‌قبوون دە‌بن، لە‌ناویدا چە‌وری و ماددە‌ی كلسی دە‌نیشێت كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی تە‌سكبوونە‌وە‌ و داخرانیان، ئە‌وە‌ش ڕێگری لە‌ ڕۆیشتنی خوێن دە‌كات و خوێن كە‌م دە‌گاتە‌ ماسولكە‌كانی دڵ، بە‌تایبە‌تی لە‌كاتی ماندووبون و وە‌رزش و كاری قورس .
لە‌و حاڵە‌تە‌ لە‌شی مرۆڤ داوای خوێنی زیاتر لە‌ دڵ دە‌كات و ئە‌ویش لێدانە‌كانی زیاتر دە‌كات ، بە‌ڵام كاتێك خوێنی پێویست ناگات ئە‌وە‌ مرۆڤ تووشی ژانی سنگ دە‌بێت و ئە‌وە‌ش مە‌ترسی بۆسە‌ر ژیانی تێدایە‌.
نیشانە‌كانی ڕە‌قبوونی خوێنبە‌رە‌كانی دڵ بریتییە‌ لە‌ دروستبوونی ژانی سنگ یان زە‌بحە‌ لە‌كاتی خۆماندووكردن، كە‌ ڕە‌نگە‌ ئێشكە‌ بۆ پشت و مل و چە‌ناگە‌ی چە‌پ و قۆڵ باسكی چە‌پ بگوازرێتە‌وە‌ و قرقێنە‌ و با و ھێڵمج  و ئارە‌قكردن و ھە‌ناسە‌ تە‌نگی لە‌گە‌ڵیدا بێت و ئە‌وە‌ش بە‌ حە‌سانە‌وە‌ چارە‌سە‌ر دە‌بێت و ھە‌ندێك جاریش بە‌ جە‌ڵتە كۆتایی دێت.

ھۆكارە‌كانی:

جگە‌رە‌ كێشان، نە‌خۆشی شە‌كرە‌، بە‌رزی پاڵە‌پە‌ستۆی خوێن، پیربوون، زیادبوونی ڕێژە‌ی كۆلیسترۆڵ و چە‌وری خوێن، قە‌ڵە‌وی، كە‌م وە‌رزشكردن، ئامادە‌یی خێزانی.

چارە‌سە‌ری:

دە‌توانرێت بە‌ چە‌ند ڕێگە‌یە‌ك چارە‌سە‌ری بۆ بكرێت، سە‌رە‌تا پێویستە‌ سە‌ردانی پزیشكی شارە‌زا بكرێت، تۆ دە‌توانیت لە‌ ڕێگە‌ی جۆری خۆراكە‌وە‌ تا ڕادە‌یە‌كی باش پێش لە‌ نە‌خۆشییە‌كە‌ و تە‌شە‌نە‌كردن و زیانە‌كانی بگریت، وە‌ك خواردنی ھە‌فتە‌ی سێجاری گۆشتی ماسی و گۆشتی مریشك و سە‌وزە‌ و میوە‌.
ھە‌روە‌ھا ئە‌نجامدانی وە‌رزشی گونجاو لە‌گە‌ڵ حاڵە‌تە‌كە‌ وە‌ك ڕۆیشتن و ڕاكردن و مە‌لە‌وانی و تۆپی پێ، بە‌ڵام واباشترە‌ كە‌ بە‌ ڕاوێژی پزیشك بێت، ھە‌روە‌ھا دووركە‌وتنە‌وە‌ لە‌ جگە‌رە‌كێشان، یان پە‌نابردن بۆ ئە‌و دە‌رمانانە‌ی كە‌ پزیشك بۆتی دیاری دە‌كات یان نە‌شتە‌رگە‌ری قە‌ستە‌رە‌ و باڵۆن و دانانی شە‌بە‌كە‌.


سەرچاوەکان



1162 بینین