تایبەت بەوانەی پێستیان وشکە

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-28-10:45:00 - کۆدی بابەت: 2730
تایبەت بەوانەی پێستیان وشکە

ناوه‌ڕۆك

تایبە‌ت بە‌وانە‌ی پێستیان وشكە‌ 

پێستی مرۆڤ جۆراوجۆرە‌ و ئە‌مە‌ش پە‌یوە‌ستە‌ بە‌ خۆاك و خواردنە‌وە‌ و پێكھاتە‌ی خوێی و كانزاكان و ئاو و ترشە‌كانی تر لە‌ جە‌ستە‌ی مرۆڤ، بۆیە‌‌ پێویستە‌ جۆری پێستە‌كە‌تان دیاری بكە‌ن، بە‌ر لە‌وە‌ی ھە‌ر ماسكێكی سروشتی لێبدە‌ن، ئە‌م زانیاریانە‌ی لێرە‌ دە‌یخە‌ینە‌ ڕوو، تایبە‌تن بۆ ئە‌و كە‌سانە‌ی كە‌ پێستان وشكە‌ و زوو وشك دە‌بێت، بۆیە‌ ئە‌و ماسكانە‌ی كە‌ بە‌كاری دێنن، ئە‌گە‌ر وریا نە‌بن و لە‌گە‌ڵ جۆری پێستە‌كە‌تان نە‌گونجێ ڕە‌نگە‌ لە‌جیاتی سوود زیانی زۆری لێبكە‌وێتە‌وە‌، لێرە‌دا چە‌ند ڕێنماییە‌ك بۆ ماسكی پێستی وشك دە‌خە‌ینە‌ ڕوو.
شیر بە‌ گشتی ماددە‌یە‌كی تە‌ڕە‌ بۆ شێداركردنی ئە‌و ڕوخسارانە‌ی وشكن، بۆیە‌ ماسكی شیر كە‌ریگە‌ری بە‌سوودی ھە‌یە‌ بۆ پێستی وشك، بۆ دروست كردنی ماسكێكی سروشتی بە‌و ڕوخسارانە‌ی وشكن دە‌توانن یە‌ك كە‌وچك شیر لە‌گە‌ڵ كە‌وچكێك ھە‌نگوین تێكە‌ڵ بكە‌ن و بۆ ماوە‌ی ١٥ خولە‌ك لە‌ ڕوخسارتانی بدە‌ن پاشان بە‌ ئاوی شلە‌تێن بیشۆن.
ڕێگە‌یە‌كی ئاسانتر ھە‌یە‌ بۆ شێدار كردنی پێستی ڕوخسارتان، دە‌توانن كە‌‌وچكێك شە‌كر لە‌گە‌ڵ ٢ كە‌وچك زە‌یتی زە‌یتون تێكە‌ڵ بكە‌ن و ئە‌م گیراوە‌یە‌ بۆ ماوە‌ی ١٠ خولە‌ك لە‌ ڕوخسارتان بدە‌ن پاشان بە‌ ئاوی شلە‌تێن پاكی بكە‌نە‌وە‌ و كرێمی شێدار لە‌ ڕوخسارتان بدە‌ن.


سەرچاوەکان



860 بینین