چاخی بەفرین کەی کۆتایی هات؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-01:25:00 - کۆدی بابەت: 2754
چاخی بەفرین کەی کۆتایی هات؟

ناوه‌ڕۆك

چاخی بەفری کەی کۆتایی هات؟

زۆرێک لە خەڵک وا دەزانن چآخی بەفرین لە دێر زەمانەوە ڕابوردووە، بەڵام زەوی ناسان دەڵێن: وا ئێستا دەگەینە کۆتایی چاخی بەفر.
لەبەر ئەوەی ئەو خەڵکەی تا ئێستا لە ''گرینلاند''دا دەژین هێشتا لە چاخی بەفردان، نزیکەی بیست و پێنج هەزار ساڵ بەر لە ئێستا ئەوانەی لە ئەمریکای ناوەڕاست و باشووردا دەژیان بە درێژایی ڕۆژەکانی ساڵ لە ناو بەفردا بوون، چونکە دیوارێک لە بەفر لەم کەنار بۆ ئەو کەنار تا باکوور بە بێ کۆتایی درێژ دەبووەوە.
ئەوە دوایین چاخی بەفر بوو کاتێک هەر یەک لە کەنداو و ژمارەیەک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا زۆربەی باکوری ڕۆژئاوا، بە بەفر داپۆشراو بوو کە ئەستورییەکەی لە هەزار مەتر زیاتر دەبوو.
ئەەم وای کرد کە کەش و هەوا زۆر سارد بێت و پلەی گەرما لە باکوری ویلایەتە یەکگرتووەکاندا پێنج پلە بێت، لە هاوینیشدا دونیا فێنک و خۆش بووە، ئەمەش وای کردووە ئەو بەفرەی لە وەرزی هاویندا نەتوێتەوە و لە زستاندا جارێکی تر بەفری بەسەردا ببارێت.

چاخی بەفرین لە چوار کاتدا ڕووی داوە؟

بڕوا وایە ماوەی یەکەم چاخی بەفرین، لە ئەمریکای باکوردا، پێش دوو ملیۆن ساڵ بووە. 
دووەمیشیان: پێش لە ١٢٥٠٠٠٠ ساڵ بووە، سێیەمیشیان پێش لە یەک ملیۆن ساڵ و چوارەمیشیان بەر لە سەد هەزار ساڵ بووە.
لە دوای چاخی بەفریندا، بەفرەکان لە هەموو شوێنەکاندا وەکو یەک نەدەتوانەوە، بۆ نموونە:
ئەو بەفرەی، کە گەیشتە و ویسکۆنسینی ئەمریکا پێش چوار هەزار ساڵ دەستی بە توانەوە کرد، بەڵام ئەو بەفرەی نیو ئەنگلاندی داپۆشیبوو پێش لە بیست و هەشت هەزار ساڵ تواوەتەوە.
ئەوروپا و ئەڵمانیاش حەڤدە هەزار ساڵ بەر ئێستا لە ژێر بەفر دەرچون، لە کاتێکدا سوید لە ژێریدا مایەوە تا پێش سیانزە هەزار ساڵ بەر لە ئێستا.


سەرچاوەکان



764 بینین