هەڵگرتنی خۆراک لە قوتودا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-02:15:00 - کۆدی بابەت: 2758
هەڵگرتنی خۆراک لە قوتودا

ناوه‌ڕۆك

هەڵگرتنی خۆراک لە قوتودا

پاراستنی خۆراک، زانستی چارەسەر کردن و پاراستنی خۆراکە بۆ مانەوەی تام و ڕەنگ و پێکهاتە  خۆراکییەکانی بۆ ماوەیەکی دیاری کراو.
ئەم جۆرە چارەسەرە خۆراک دەپارێزێت، لە بەکتریای زیانبەخش. کە خۆراک بە هۆی گۆڕانکارە کیمیاویەکانەوە لە ئەنجامی گەشەسەندنی زیندەوەرە زۆر بچووکەکانەوە وەکو بەکتریا و هەوێن و کەڕ و خراپ دەبێت.
لەبەر ئەوەی بەکتریا لە هەموو خۆراکێکدا گەشە دەکات. بۆیە بەرپرسە لە خراپ بوونی خواردنەکە و کەڕووش تامی خواردنەکە دەگۆڕێت. بەکتریاش خواردنەکە ترش دەکات و هەوێنەکەش دەبێتە هۆی ترشاندنی و گۆڕانکاری کیمیاویش دەبێتە هۆی بۆگەن بوونی.
زۆر ڕێگە گیرایە بەر بۆ پاراستنی خۆراک کە گرنگترینیان بۆ قوتوکردنە. لە ڕێگاکانی تریش، هەڵگرتنی لە شوێنی سارددا، بەستاندن، وشک کردنەوە، خوێ پێوەکردن، بەڵام لێرەدا تەنها باسی بە قوتوکردن دەکەین.
بە قوتوکردن یان چارەسەرکردن بە گەرمی، هۆیەکە بۆ پاراستنی خۆراک لە خراپ بوون، بەهۆی کوڵاندن و بە قوتوکردنەوە.
دوای لێکۆڵینەوەیەکی دوور و درێژ، بە قوتوکردن لە ساڵی ١٨٠٩ دا داهێنرا. لە لایەن زانای فەڕەنسی (نیکۆڵاس ئەلبێرت)ـەوە. لەسەر داوای حکومەتەکەی بۆ گەیشتنە ڕێگاچارەیەک بۆ پاراستنی خۆراکی سوپای فەڕەنسا.
ڕێگەی ئەلبێرت بریتی بوو لە دانانی خۆراک لە دەفرێکی داخراودا و کوڵاندنی تا پلەیەکی گەرمی دیاری کراو و هێشتنەوە گەرماکە بۆ ماوەیەکی دیاری کراو. دوای ئەوە خۆراکەکە هەر لە دەفرەکە دەمێنێتەوە، تا کاتی بەکارهێنانی.
پێش پەنجا ساڵ لویس پاستۆر توانی تەفسیری خراپ نەبوونی ئەو خۆراک بەو ڕێگەیە بزانێت. ئەویش ئەوەی کە گەرماکە، میکرۆبەکان دەکوژێت و داخستنەکەش نایەڵێت جارێکی تر میکرۆب بچێتە ناو قوتووە سەر داخراوەکە. 
بە قوتوکردنی بازرگانی نوێ، پشت بە ڕێگەی ((ئەلبێرت)) دەبەستێت. دوای پاک کردنەوەی بە پاڵەپەستۆی هەوایەکی زۆر بەهێز خواردنەکە چارەسەر دەکرێت بە هەر ڕێگەیەک گونجاو بێت وەکو لەت کردن، خوساندن، ئاوگرتن، شڵەقاندن.  دوای ئەوە خواردنەکە دەکرێتە هەواو گاز تیایدا دەردەهێنرێت و سەری قوتووەکە زۆر بە مەحکەمی دادەخرێت و دوای ئەوە خۆراکە بە قوتوکراوەکە تا ١٠٠ پلەی سەدی یان بە گوێرەی جۆری خواردنەکە گەرم دەکرێت. پاشان قوتووەکان بە ئاو سارد دەکرێنەوە.
ئەمڕۆ بە قوتوکردن باشترین ڕێگەیە بۆ پاراستنی گۆشت و ماسی و میوەکان و هەموو جۆرەکانی خۆراک.


سەرچاوەکان



813 بینین