بۆچی هەست بە برسێتی دەکەین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-02:36:00 - کۆدی بابەت: 2763
بۆچی هەست بە برسێتی دەکەین؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی هەست بە برسێتی دەکەین؟

لای زۆربەی خەڵکی باوەڕ وایە. کاتێک گەدە بەتاڵ بێت هەست بە برسێتی دەکەین. بەڵام ئەمە شتێکی ڕآست نییە. چونکە برسێتی پەیوەندی بە گەدەی بەتاڵەوە نییە. کەسێک دەشێت گەدەی بەتاڵ بێت بەڵام هەست بە برسێتی نەکات. یان منداڵێک کە لەدایک دەبێت تا چەند ڕۆژێک هەست بە برسێتی ناکات.

کەواتە بۆچی هەست بە برسێتی دەکەین؟

کاتێک خوێن مەوادی خۆراکی تێدا نامێنێت، لەش لە ڕێگەی دەمارەکانەوە نامەیەک دەنێرێت بۆ مێشک، کەمبوونەوەی مەوادی خۆراکیش لە خوێندا لە ئەنجامی بەکاربردنی وزەدا دەبێت لە ئیشی ڕۆژانەدا، بەڵام مرۆڤی ناساغ لەبەر ئەوەی ماندوو نابێت ڕێژەیەکی کەم وزە بەکار نابات، بۆیە دەبینین بۆ چەند ڕۆژێک هەست بە برسێتی ناکات.
کاتێک کەمبوونەوە لە مەوادی خۆراکیسدا لە خوێندا ڕوودەدات، نامەیەک دەچێت بۆ (چەقی برسێتی) لە مێشکدا، ئەم چەقە وەکو دامرکێنەرەوەیەکی جموجۆڵەکانی گەدە و ڕیخۆڵە ئیش دەکات. کاتێکیش لە خوێندا ماددەی خۆراکی تەواو هەبوو، چەقی برسێتی برسی دەبێت و دەست بە (قۆڕە قۆڕ) دەکات و کاتێکیش مرۆڤ برسی دەبێت داوای خواردنێکی دیاری کراو ناکات و هەرچی خواردنێکی لەبەردەست دانێیت دەیخوات.

توخمە سەرەکییەکانی خۆراک

پڕۆتینات. کاربۆهیدرات (شەکر و نیساستە)، چەورییەکان، مەوادی کانزایی و ڤیتامینەکان. هەر توخمێک لەمانە ڕۆڵی دیاری کراوی خۆی هەیە کە پێی هەڵدەستێت.
پڕۆتینەکان تێکەڵەیەکی نایترۆجین، کار دەکەن بۆ گەشەسەندنی لاشە و چاکسازی و ماسولکەکان و ڕیشاڵەکان. کاربۆهیدرات و چەوری و وزە دەدەنە لەس، لە کاتێکدا مەوادا کانزاییەکان کار لەسەر ئێسک و ڕیشاڵەکان دەکەن. ڤیتامینەکانیش لاشە لە هەندێک نەخۆشی دەپارێزن. ئاویش توخمی سەرەکییە بۆ خانەکانی لەشی مرۆڤ. چونکە مەوادی خۆراکی و ئۆکسجین دەگوێزێتەوە بۆ ئەندامە جۆراوجۆرەکانی لاشە.
ئەگەر هەر ناتەواوییەک لە هەر مەوادێکی خۆراکیدا دروست ببێت، نەخۆش دەکەوین، لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت، کەمبوونی مەوادی خۆراکی لە خوێندا هۆی سەرەکی برسی بوونە.


سەرچاوەکان



898 بینین