ئایا عەندەلیب تەنها لە شەودا دەخوێنێت؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-01-09:36:00 - کۆدی بابەت: 2785
ئایا عەندەلیب تەنها لە شەودا دەخوێنێت؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا عەندەلیب تەنها لە شەودا دەخوێنێت؟
 

شاعیران هێندە بۆ عەندەلیب شعریان وتووە بۆ هیچ باڵندەیەکی تر نەیانوتووە. ئەم مەلە بە دەنگە خۆشەکەی دڵی شاعیرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.
شاعیران دەڵێن عەندەلیب تەنها لە شەودا دەخوێنێت، بەڵام ئەمە قسەیەکی ڕاست نییە و عەندەلیب باڵندەیەکی گەڕۆکە و لە نێوانی نیوەی نیسان و نیوەی حوزەیراندا ئەبێت دەنگی ئەم مەلە لە بەڕیتانیا نابیسترێت، هەرگیز لە ئیرلندا یان وێڵز یان سکۆتلاند دا نابینرێت. بەڕێژەیەکی زۆر لە ئەوروپا و باشوریدا هەیە. لێشیان دەگاتە ئێران و نیوە دورگەی عەرەبی و نیوە دورگەی سینا و جەزائیر و کەناری زێڕین لە ئەفریقا. لە شتە سەیرەکانی ئەم مەلە ئەوەیە تەنها نێرەکانیان دەخوێنن بۆ ڕاکێشانی مێیەکان لە دارستانەکان یان دارێکی نزیکەوە. عەندەلیب لە شەو و ڕۆژدا دەخوێنێت و دەتوانرێت لە نێوان دەنگی باڵندەکانی تردا دەنگی بناسرێتەوە.
کە مێیەکان هێلکەکان دادەنێن عەندەلیب لە خوێندن دەکەوێت، بۆ ئەوەی سەرنجی دوژمنەکانی بۆ لای هێلانەکەی ڕانەکێشێت، کە خۆی ئێشکی لێ دەگرێت، ئەو دەنگەش کە دەری دەکات زۆر زۆر کورتە بۆ ئاگادار کردنەوەی مێینەکە کە هەموو شتێک باش دەڕوات یان ئاگاداری دەکاتەوە لە هەر مەترسیەک هەستی پێ بکات. نێر و مێی عەندەلیب تا ئەندازەیەکی زۆر لە یەک دەچن ڕەنگیشیان قاوەییەکەی بەرەو سوورە لە بەشی سەرەوە سپی لەسەر خۆڵەمێشیە لە بەشی خوارەوەی. عەندەلیب هێلانەکەی جیاواز لە باڵندەکانی تر دروست دەکات، لە نزیک زەویدا دروستی دەکات، لە دەرەوە لە گەڵای دار دروستی دەکات لە ناوەوەش هڵوڵیەکی قوڵە لە جام دەچێت کە بە ڕیشاڵی ڕەگی ڕووەکەکان دەوری دەدات. هێلانەی عەندەلیب زۆر فشۆڵە و تەنها بە دەست لێدانێک دەڕوخێت، هەمیشە لە ٤ بۆ ٦ هێلکەی ڕەنگ زەیتوونی تێری تێدا دادەنێت.


سەرچاوەکان



673 بینین