گڕکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-13:14:00 - کۆدی بابەت: 2793
گڕکان

ناوه‌ڕۆك

گڕکان

هیچ گڕکانێک لە نزیکی نیویۆرک و لەندەن و پاریس ڕووی نەداوە، ئەگەری ڕوودانیشی نییە لە داهاتوودا. بەڵام شوێنی تر هەیە لە جیهاندا کە گڕکانی یەک لە دوای یەک تیایدا ڕوودەدات. ئەمریکای ناوەندی لەسەر زەریای پاسیفیکی، یەکێکە لە ناوچە گڕکانییەکانی جیهان. زیاتر لە دوو لەسەر سێی گڕکانە بەهێزەکان، لە دەوروبەری زەریای پاسیفیکی دا ڕوودەدات. بە ئاسانی هۆیەکەشی ئەوەیە توێکڵی زەوی لەو شوێنانەدا بێ هێزە (لاوازە). بە بەراورد لەگەڵ توێکڵی زەوی لە ناوچەکانی تری دونیا. لەبەر ئەوەی گڕکان ناتوانێت زەوی بدڕێت و لێی بێتە دەرەوە ئەگەر توێکڵی زەوییەکە لاواز نەبێت؟

گڕکان چۆن پەیدا دەبێت؟

ناخی زەوی زۆر گەرمە، هەرچەندە دابەزین بۆ ژێر زەوی، پلەی گەرما بەرزتر دەبێتەوە لە قوڵایی نزیکەی ٣١ کیلۆمەتردا پلەی گەرما دەگاتە ١٠٠٠ بۆ ١١٠٠ پلەی سەدی، ئەمەش بەسە بۆ تواندنەوەی بەردەکان لەو شوێنەدا. کاتێک بەردەکان دەتوێنەوە دەکشێن و پێویستیان بە پانتاییەکی زیاتر هەیە. 
لە هەندێک شوێنی دونیادا زنجیرە چیای تازە دروست بوونە. (ئێمە باسی هەزاران ساڵ پێش دەکەین) لە نزیک و ژێری ئەم زنجیرە شاخە تازانەدا، جۆرێک لە خاڵی لاواز لە توێکڵی سەختی زەویدا هەیە. بۆیە بەردەکان دەتوێنەوە و بەردە تواوەکانیش بە درزی زەویدا بەرز دەبنەوە. 
کاتێک پەستان لە مەنگاوی بەردە تواوەکاندا لە هێزی میچی توێکڵەکەی سەرەوەی گەورەتر بوو، ئەوا بۆ سەرەوە دەتەقێتەوە و، وەکو گڕکانێک و هەڵچوونەکەی بەردەوام دەبێت تا گازەکانی تەواو دەبێت.
ئەو مەوادانەی لە گڕکانەکە دەردەچن بە زۆری گازن و بەشێکی زۆریشی بەردە تواوەکەیە کە پێی دەڵێن قەقنەس. گەردیلە ڕەقەکانیش کە وەکو پشکۆ و خۆڵەمێش دیارن بە ئاسماندا دەچن.
شۆڕشی گڕکان بریتییە لە تەقینەوەیەکی گازی بەڵام هەندێک قەقنەسی گڕکانی. دەبێتە زۆر وردەک و ئەوە وا دەکات، ئەوەی لە گڕکانەکە دەردەچێت وەکو دووکەڵی ڕەش دیار بێت.


سەرچاوەکان



4918 بینین