ڕووداوی نیوەڕۆ : شوێنەواری خوێن(2019) - ماجرای نیمروز - رد خون

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-17:41:00 - کۆدی بابەت: 2806
ڕووداوی نیوەڕۆ : شوێنەواری خوێن(2019) - ماجرای نیمروز - رد خون

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

دوای ڕووداوەکانی ساڵی ١٩٨٢، شەش ساڵ تێپەڕیووە و ئەم فیلمە دەربارەی ساڵی ١٩٨٧ ـتە و دوای جەنگی عێراق و ئێران شتێکی گەورەی دیکە چاوەڕێی سەربازە ماندووەکان دەکات.
 
فیلمی ماجرای نیمروز - رد خون لە دوای دوو ساڵ لە فیلمی ماجرای نیمروز بڵاوکرایەوە و تەواوکەری ئەوە، بینەر و هاندەری ئەم فیلمە لە بەشی یەکەمی زیاتربوو و یەکێک بوو لە پڕبینەرترین فیلمەکانی سینەمای ساڵی ٢٠١٩ و لەدوای بڵاوبونەوەی لە تۆڕی نمایشی خانگی بووە پڕبینەرترین فیلمی ئەوکات. هەمان ستافی فیلمی ماجرای نیمروز لەگەڵ (بهنوش طباطبایی، محسن کیایی، هستی مهدوی) لەم فیلمەدا بەشدارن، کەسایەتییەکان گۆڕاون و هەندێکیان پلەیان بەرزکراوەتەوە، هەندێکیان کوژراون و هەندێک وازیان هێناوە. سادق(جەواد عزتی) بووە بە بەرپرسی زانیاری و یەکێکە لە پایە زۆر گرنگەکان و وەک هەمیشە و زیاتریش بە چاوێکی تاریکەوە سەیری بابەتەکان دەکات و ناکەوێتە ژێر سۆز و بەزەیی و بە گومانە لە هەموو جوڵە و ڕەفتارێک. کمال(هادی حجازی فر) وەک بەشی یەکەم توڕە و نائارامە و دوای ئەوەی داوادەکرێتەوە بۆ خزمەتکردنی دەزگای هەواڵگری لێهاتوانە کارەکەی خۆی دەکات لەگەڵ زاواکەیدا(محسن کیایی). ئەم فیلمە خاوەنی سێ خەڵاتی سیمورغی کریستاڵی بوو لە فیستیڤاڵی فیلمی فەجر لە ساڵی ٢٠١٩ لەکاتێکدا کە پاڵێوراوبوو بۆ سیانزە خەڵاتی دیکە.

دەرهێنەر

محمد جسین مهدویان

نووسەرەكان

ئیبڕاهیم ئەمینی, حوسێن

ئەكتەرەكان

جەواد عیزەتی ,هادی,بێهنوش

كات

125 خولەك

بەرواری بڵاوکردنەوە

24/9/2019


سەرچاوەکان



388 بینین