چارەسەری سووتانی پەنجە

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-02-09:55:00 - کۆدی بابەت: 2824
چارەسەری سووتانی پەنجە

ناوه‌ڕۆك

گە‌ر پە‌نجە‌ت سووتا، چۆن چارە‌سە‌ری دە‌كە‌یت

سووتانی پە‌نجە‌كانی دە‌ست دە‌كرێت لە‌ئە‌نجامی كاركردن لە‌ چێشتخانە‌ یان لە‌گە‌ڵ ئامێری كارە‌بایی و میكانیكدا ڕووبدات.
ئە‌مانە‌ی خوارە‌وە‌ چە‌ند چارە‌سە‌رێكی سروشتین بۆ دروستبوونی برین كە‌ ئە‌نجامی سووتاویی.

١- ئاوی سارد: یە‌كێكە‌ كە‌ ڕێگا ئاسانە‌كان بریتییە‌ لا بە‌كارھێنانی ئاوی سارد كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی سڕكردنی شوێنی سووتاویە‌كە‌ و كەمكردنە‌وە‌ی ئازار لە‌ ناوچە‌كە‌دا.

٢- ھە‌نگوین: ھە‌نگوین شێداركە‌رە‌وە‌یە‌كی سروشتییە‌ بۆ پێست و دە‌بێتە‌ ھۆی لە‌ناوبردنی بە‌كتریا زیان بە‌خشە‌كان. ھە‌نگوین دە‌بێتە‌ ھۆی ڕێگری كردن لە‌ دروست بوونی بڵق لە‌ ئە‌نجامی سووتاوییە‌كە‌.

٣- پە‌تاتە‌: پە‌تاتە‌یە‌ك بكوڵێنە‌ و، پاشان توێكڵە‌كە‌ی لێبكە‌رە‌وە‌ و بیدە‌ لە‌ شوێنی سووتاویە‌كە‌، دواتر بە‌ پارچە‌یە‌ك باندج بیبە‌ستە‌.

٤- سركە‌ی سێو: سركە‌ی سێویش بە‌ھە‌مان شێوە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی لە‌باوبردنی بە‌كتریا زیان بە‌خشە‌كان و بە‌ پاكیی ھێشتنە‌وە‌ی شوێنی سووتاویە‌كە‌.
بۆ بە‌كارھێنانی ئە‌م ڕێگا چارە‌سە‌رە‌ش پێویستە‌ بڕێكی یە‌كسان لە‌ سركە‌ و ئاو تێكە‌ڵ بكە‌یت، پاشان بە‌ وریاییە‌وە‌ بیدە‌ لە‌ شوێنی سووتاویە‌كە‌.

٥- سپێنە‌ی ھێلكە‌: سپێنە‌ی ھێلكە‌ دە‌وڵە‌مندە‌ بە‌ پرۆتین، ھە‌ر بۆیە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی ڕێگریكردن لە‌ زیانگە‌یاندن بە‌ كۆلاجینی پێست و ڕێگریكردن لە‌ دروستبوونی شوێنی برین. كە‌ دوای پێدا كردنی ئاوی سارد بە‌ برینە‌كەدا،سپێنە‌ی ھێلكە‌ بدە‌ لە‌ شوێنی سووتاویە‌كە‌.


سەرچاوەکان



642 بینین