وەنەوزی دوای خەوتن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-02-13:12:00 - کۆدی بابەت: 2833
وەنەوزی دوای خەوتن

ناوه‌ڕۆك

وەنەوزی دوای خەوتن

دوای هەر ژەمێک خواردن هەست دەکەین خەومان دێت و لەشمان قورست و تەمەڵ دەبێت، ئەگەر دوای ئەوە بخەوین، ئەوا خەوێکی قوڵمان لێ دەکەوێت.

ئایا دەزانن بۆچی ئەوەمان لێ ڕوودەدات؟

ئەم حاڵەتە تەفسیرێکی زانستی هەیە، مرۆڤی ئاسایی لە لەشیدا نزیکەی پێنج لیتر خوێن هەیە، کە بە ناو ئەندامە جیاجیاکانی لەشیدا هاتوچۆ دەکات. ئەو خوێنەش دەچێت بۆ ئەندامە جیاوازەکانی لەش و نەگۆڕ نییە و بە گوێرەی ڕیشاڵە جۆراوجۆرەکان خوێن بە ناو لەشدا دەچێت.
لە دۆخی ئاساییدا جگەر ٢٨٪ی ئەو خوێنە دەبات کە دڵ دەینێرێت، هەردوو گورچیلەش ٢٤٪ و ماسولکەکان ١٥٪ و مێشک ١٤٪ و ١٩٪ بۆ هەموو ئەندامەکانی تری لەش. بەڵام ئەم ڕێژانە بە گوێرەی پێداویستییەکانی لەش دەگۆڕێن.
کاتێک ژەمێک نان دەخۆین گەدە پێویستی بە خوێنی زیاتر هەیە بۆ هەرس کردنی ئەو جۆراکە. بۆیە زۆربەی خوێنی مێشک دادەبەزێت بۆ گەدە تا یارمەتی گەدە بدات لە هەرس کردندا، بەوەش بەشی مێشک لە خوێن کەم دەبێتەوە و بەو هۆیەوە چالاکییەکانی مێشکیش کەم دەبێتەوە کە دەبێتە هۆی وەنەوز و خەو هاتن. کە هێمایەکە بۆ لەش بۆ ئەوەی پشوو بدات. لەبەر ئەوە پێویستە دوای هەر ژەمە خواردنێک هەندێک پشوو بدەین.


سەرچاوەکان



473 بینین