واڵت دیزنی - Walt Disney

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-03-00:23:00 - کۆدی بابەت: 2862
واڵت دیزنی - Walt Disney

ناوه‌ڕۆك

واڵت دیزنی

کۆمپانیای "واڵت دیزنی" کە زیاتر ناسراوە بە کۆمپانیای "دیزنی" میدیایەکی گەورەی هەمەچەشنی فرەنەتەوەییە کە زیاتر تایبەتە بە سینەما و بەرهەمهێنانی فیلم.

ئۆفیسو بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکە لە بینای "ستۆدیۆکانی واڵت دیزنی"یە لە شاری بێربانکی ویلایەتی کالیفۆڕنیا. کۆمپانیای "دیزنی" لە ۱٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی (۱۹۲۳) دەمەزراوە لەلایەن "واڵت دیزنی" خۆیو برایەکیەوە بە ناوی "ڕۆیئۆ" کە لە سەرەتادا ناوی کۆمپانیاکە" ستۆدیۆی کارتۆنی براکانی دیزنی" بووە؛ جگە لەوەش لەژێر چەند ناوێکی تردا کاری کردوە لەوانە: "ستۆدیۆی واڵت دیزنی" و "بەرهەمەکانی واڵت دیزنی" هەتا لە کۆتاییداو لە ساڵی (۱۹۸۹) ناوەکەی بە شێوەیەکی ڕەسمی گۆردرا بە " کۆمپانیای واڵت دیزنی".کۆمپانیاکە لە سەرەتادا وەکو پێشەنگێک لە بەرهەمهێنانی فیلم کارتۆن دەستی پێکرد بەڵام لە پاشان کارەکانیان فراوانتر کرد بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی ڕاستەقینە و تەلەفیزۆن و شاری یاری.


دیزنی لە ساڵی ۱۹۸۰وە چەندین بەشە کۆمپانیای هاوبەشو جیاجیای دروستکردووە بۆ ئەوەی بەرهەمی جیاوازتر و هەمەجۆرتری هەبێت٫ نەک تەنها کاڵاو بەرهەمی تایبەت بە کۆمپانیاکەی خۆیان بەرهەم بێنن. کۆمپانیاکە زیاتر بە بەرهەمهێنانی فیلم ناسراوەو چەندین بەشی هەیە٫ لەوانە: Walt Disney Pictures , Walt Disney Animation studios, Pixar , Marvel Studios, Lucsafilm, 20th Century studios, Searchlight pictures, وە Blue Sky Studios. بەشەکانی تری ڕاپۆرتی دیزنیش چەن لقێکن: disney media networks, disney parks, experiences and products, وە walt disney direct-to-consumer & international. لە ڕێگەی ئەم بەشانەوە دیزنی خاوەنداری تۆڕی میدیایی ABC ئەکات٫ لەگەڵ کەناڵەکانی : disney channel, ESPN, Freeform, FX, وە National Geography, وە کاری بڵاوکردنەوەو کڕینو فرۆشتنو میوزیکو شانۆیش ئەکات, وەوخاوەنی disney parks experiences and productsە کە دەستەیەکە لە ۱٤ شاری یاری لە هەمو جیهاندا.

لەگەڵ ئەوەشدا دیزنی بووەتە بەردی بناغەی دامەزرانی کۆمپانیایەکی تر بە ناویdow jones industrial average لە ساڵی ۱۹۹۱

میکی ماوز کە کارەکتەری فیلم کارتۆنێکە بەرهەمهێنراوە لەلایەن واڵت دیزنی و ئوب ئایوێرکس لە ساڵی ٫۱۹۲۸ یەکێکە لە ناسراوترین و بەناوبانگترین کارەکتەرەکان کە دانراوە وەکو بەختهێنەری کۆمپانیاکە


سەرچاوەکان



1046 بینین