بۆچی لەسەر لوتکەی چیاکان دار ناڕوێت؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-04-10:00:00 - کۆدی بابەت: 2923
بۆچی لەسەر لوتکەی چیاکان دار ناڕوێت؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی لەسەر لوتکەی چیاکان دار ناڕوێت؟

بە شێوەیەکی گشتی دار لەسەر لوتکەی چیاکان ناڕوێت. لە ناوچە شاخاوییەکانیش لە بەرزاییەکی دیاری کراو بەولاوە دار ناتوانێت بڕوێت. ئەو بەرزاییەش لە شاخێکەوە بۆ شاخێکی تر دەگۆڕێت.

ئایا دەزانن لەبەر چی لەسەر لوتکەی دار ناڕوێت؟

لەبەر چەند هۆیەک. یەکەمیان لەسەر چیاکان گڵ کەمە و تەنکە، تەنک بوونەوەی گڵیش دوو کێشە دروست دەکات:

  1. دارەکە ئاو و خۆراکی تەواوی دەست ناکەوێت.
  2. ڕەگەکەی ناتوانێت زۆر لە ناو خۆڵەکەدا بچێتە خوارەوە.
  3. زۆربەی شاخەکان زۆربەی ڕۆژەکانی ساڵ بە بەفر سەریان داپۆشراوە و لەبەر نزمی پلەی گەرما ئەو دارانە ناتوانن بڕوێن.
  4. دووری نێوان هێڵی ئیستیوا و شاخەکەیە. 

وەکو ڕێسایەکی گستی بەهۆی دووریانەوە لە هێڵی ئیستیوا داری بەرز لەسەر شآخەکان ناڕوێن.
بۆ نموونە:
سەرما لە ناوچە جەمستەییە باکوری و باشوریەکاندا زۆر سەختە بە جۆرێک کە مەحاڵە داری لێ بڕوێت.
ڕوانی دار پشت بە بڕی باران و بەفر دەبەستێت. ئەو شاخانەی بارانیان زۆر لێ دەبارێت، داریان زیاترە لەو شاخانەی بارانیان کەم لێ دەبارێت. لە شاخە وشک و بێ بارانەکاندا، دارەکان کورتترن.


سەرچاوەکان



1098 بینین