سیسرگ بۆچی لە شەودا دەسیڕێنێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-04-23:08:00 - کۆدی بابەت: 2947
سیسرگ بۆچی لە شەودا دەسیڕێنێت؟

ناوه‌ڕۆك

سیر سیڕەک بۆچی لە شەودا دەسیڕێنن؟

سیرسیڕەکی شەو شوێنێکی هەیە لە دڵی مرۆڤدا. لە زۆر وڵاتاندا ئەفسانە لەسەر سیڕسیڕەکی شەو دروس کراوە. بۆ نموونە وتویانە ئەگەر یەک دانەش لە ماڵا لەگەڵ مرۆڤدا بژیێت نیشانەی خێرە و ئەگەر ماڵی بەجێهێشت، نیشانەی شەڕە. لە ئیتاڵیا و باکوری ئەفریقیا و یابان دا سیڕسیڕەک دەخرێنە قەفەزە و چونکە خەڵکی حەز لە دەنگە خۆشەکەی دەکەن.
بەڵام سیڕسیڕەکی شەو ناخوێنێت بەڵکو یاری دەکات! بە لێکخشاندنی کەنار سکی بە یەکێک لە باڵەکانی پێسەوەی بە ڕووی باڵەکەی تریدا جیڕە دەردەکات. تەنها نێرینەکانیشیان ئەمە دەکەن. ئەم دەنگ دەرکردنە تەنها بە ڕۆژە و بە دەرکردنی ئەو دەنگانە بانگی مێینەکان دەکات.
سیڕسیڕەک زۆر گوێیان سووکە و قاچی لەسەر پێیەتی نەوەک لەسەر سەری. شاخەکانی زۆر درێژن و قاچەکانیشی زۆر بەهێزن بۆ ئەوەی یارمەتی فڕینی بدات.
سیڕسیڕەکە ماڵییەکان پێیان دەوترێت (سیڕسیڕەکی کوانو) شوێنی پەیدابوونیان ئەوروپایە و زۆر دەمێکیشە چونەتە هەردوو ئەمریکاوە. مێروویەکی بچکۆلەیە درێژییەکەی نزیکەی سێ سانتیمەترە. ڕەنگێکی زەردی بەرەو خۆڵەمێشی هەیە، لەگەڵ خاڵی قاوەیدا تێکەڵ بووە و لە ماڵی خەڵکیدا دەژیت. سیرسیڕەک حەزی لە شوێنی گەرمەوە بۆیە زۆر جار لە نزیکی شوێنە گەرمەکان و کونی دار و دیواران دەیبینین. بەڵام سیڕسیڕەکی کێڵگەکان گەورەترین و ڕەنگیان بەرەو ڕەشە. لە زەویدا چاڵێک بۆ خۆیان هەڵدەکەنن وەکو ماڵ.
کاتێک حەزی لە جوت بوون و دڵداری بێت نێرەکانیان لە دەرگای ماڵەکانیان دادەنیشن و دەسیڕێنن. جۆرێکی تریان هەیە لەسەر داران دەژین و دەنگێکی زۆر بەرزیان هەیە.
ئەم جۆرە سیڕسیڕەکە پێی دەڵێن (جداجد) بۆتە مایەی کێشە و دەردی سەر بۆ جوتیاران، لەبەر ئەوەی کرمۆکەکانی گەڵای ئەو دارانە دەخۆن کە لەسەری دەژین. ئایا دەزانن لە چیندا حەلەبەی شەڕکردن هەیە، تایبەتە بۆ بەگژادانی ئەو جداجدانە و خەڵکی بە تامەزرۆییەوە سەیریان دەکەن و هەندێک جاریش گروەی لەسەر دەکەن.


سەرچاوەکان



564 بینین